2 کاتژمێر پێش ئێستا
92 جار خوێنراوەتەوە
دواى تڕەمپ؛ پوتین لەگەڵ شاندێکى گەورە گەیشتە چین
پەیام
ڤلادیمیر پوتین، سەرۆکی ڕووسیا بۆ تاوتوێکردنی پەرەپێدانی پەیوەندییە ستراتیژییەکان، پرسی وزە و دۆسیە نێودەوڵەتییەکان، بە سەردانێکی فەرمی دوو ڕۆژە گەیشتە چین و لەگەڵ شی جین بینگ کۆدەبێتەوە.
سەرۆکی ڕووسیا لەم سەردانەیدا لەلایەن شاندێکی باڵای وەزیران، بەرپرسانی ئابووری و سەرۆکی کۆمپانیا گەورەکانی وزەی وڵاتەکەیەوە هاوڕێیەتی دەکرێت؛ بەپێی ڕاگەیەندراوی کۆشکی کرێملین، بڕیارە ڕۆژی چوارشەممە هەردوو سەرۆک کۆبوونەوەیەکی فەرمی ئەنجام بدەن.
لەم کۆبوونەوەیەدا پەرەپێدانی هاوبەشی ستراتیژی نێوان هەردوو وڵات و چەندین دۆسیەی گرنگی نێودەوڵەتی تاوتوێ دەکرێن، کە دیارترینیان شەڕی ئۆکرانیا و پێشهاتەکانی ئۆکرانیا و ئیرانن.
هاوکات لە پەراوێزی سەردانەکەدا، جاڕنامەیەکی هاوبەش و دەیان ڕێککەوتنامە لە بوارەکانی وزە، بازرگانی، گواستنەوە و ژێرخاندا واژۆ دەکرێن.
دۆسیەی وزە لە پێشەنگی بەرنامەی کارەکانی ئەم سەردانەدایە، بەتایبەتی پڕۆژەی هێڵی بۆری غازی "هێزی سیبیریا ٢"، کە ڕووسیا هەوڵی جیددی بۆ جێبەجێکردنی دەدات بە ئامانجی زیادکردن و فراوانکردنی هەناردەی غازی سروشتی بۆ بازاڕەکانی چین.
ئەم گەشتە دیپلۆماسییەی پوتین لە کاتێکدایە، کە هاوکاتە لەگەڵ تێپەڕبوونی ٢٥ ساڵ بەسەر واژۆکردنی پەیماننامەی هاوسێیەتی باش، دۆستایەتی و هاوکاری نێوان مۆسکۆ و پەکین.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە