پێش 3 هەفتە 297 جار خوێنراوەتەوە

ئیلۆن مەسک سکاڵایەکی به چات جی بی تی دۆڕاند

پەیام
دادگایەکی ئەمریکا سکاڵایەکی یاسایی ئیلۆن ماسکی دژی کۆمپانیای (OpenAI) ڕەت کردەوە و ڕایگەیاند سکاڵاکە لە دەرەوەی وادەی یاسایی خۆی تۆمارکراوە، ئەمەش ڕێگە بۆ گەشەی زیاتری کۆمپانیاکە خۆش دەکات. 

دەستەی تایبەتمەند لە دادگای فیدراڵیی ئۆکلاند لە ویلایەتی کالیفۆرنیا، بە کۆدەنگی بڕیاریاندا کە کۆمپانیای (OpenAI) بەرپرسیار نییە بەرانبەر بەو تۆمەتانەی لەلایەن ماسکەوە ئاڕاستەی کرابوون. دەستەکە ئاماژەی پێ کردووە کە دەوڵەمەندترین کەسی جیهان (ئیلۆن مەسک) زۆر درەنگ بەدەم لە ڕێکارە یاساییەکانەوە چووە و سکاڵاکەی لە کاتی خۆیدا پێشکەش نەکردووە. 

ئەم دادگاییە کە ماوەی سێ هەفتەی خایاند، لەسەر ئاستی جیهانی وەک وەرچەرخانێک بۆ داهاتووی ژیریی دەستکرد و شێوازی بەکارهێنانی دەبینرا. بەڵام بە ئەنجام بڕیارەکە ڕێگا بۆ (OpenAI) خۆش دەکات بەرەو خستنەڕووی پشکەکانی لە بازاڕدا هەنگاو بنێت، کە پێشبینی دەکرێت بەهۆیەوە بەهای کۆمپانیاکە بگاتە یەک تریلیۆن دۆلار. 

لەلایەکی دیکەوە، ئیلۆن ماسک ڕایگەیاند بڕیارەکەى دادگا تەمیز دەکاتەوە و جارێکی دیکە سام ئاڵتمان، بەڕێوەبەری جێبەجێکار و گرێگ برۆکمان، سەرۆکی کۆمپانیاکەی تۆمەتبار کرد بەوەی دامەزراوەیەکی خێرخوازییان بۆ بەرژەوەندیی تایبەتی خۆیان بەکارهێناوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 21 کاتژمێر پێش ئێستا

    گروسی: هەشت مانگە نەمانتوانیوە پشكنین بۆ یۆرانیۆمی ئێران بكەین

  • 21 کاتژمێر پێش ئێستا

    پوتین: هیچ مانایەك لە كۆبوونەوە لەگەڵ زیلینسكیدا نابینم

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    پێنج ئازەربایجانی لە هێرشێكی درۆنی ئۆكرانیا لە دەریای ئازۆڤ كوژران

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئیدارەی ترەمپ تاووتوێ لێخۆشبوون بۆ سزاكانی كڕینی نەوتی ڕووسیا دەكات

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    جەنگ و ململانێكان ملیۆنان كەسیان لە جیهاندا ڕووبەڕووی برسییەتی كردووەتەوە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ئه‌ورووپا.. داوای به‌ ئه‌ندامبوونی كه‌نه‌دا و وڵاتانی به‌لقان له‌ یه‌كێتی ئه‌ورووپا ده‌كرێت

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    کۆشکی سپی: دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران بە تەواوی وێران کراون

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ئەمریکا بڕیاری سنووردارکردنی دەسەڵاتەکانی ترەمپی بۆ شەڕی ئێران پەسەند کرد

سەرەتا