1 کاتژمێر پێش ئێستا
76 جار خوێنراوەتەوە
ترەمپ: به داوای سەرکردەکانی کەنداو هێرش بۆ سەر ئێرانی دواخراوه
ترەمپ ڕایگەیاند لەسەر داوای سەرکردەکانی وڵاتانی کەنداو پلانی هێرش بۆ سەر ئێرانی دواخستووە
سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ ڕایگەیاند، لەسەر داوای سەرکردەکانی قەتەر، سعوودیە و ئیمارات، "هێرشی سەربازیی پلاندارێژراوی سبەی بەیانی بۆ سەر ئێران دواخراوە".
دۆناڵد ترەمپ لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی بڵاوی کردەوە کە لەکاتێکدا لە دانوستانێکی چڕدان لەگەڵ ئێران، لەسەر داوای ئەمیری قەتەر، تەمیم بن حەمەد ئال سانی، جێنشینی سعوودیە، محەمەد بن سەلمان و سەرۆکی دەوڵەتی ئیمارات محەمەد بن زاید ئال نەهیان، هێرشەکان وەستێندراون.
ترەمپ ڕایگەیاند سەرکردەکانی کەنداو بە ئومێدی ئەوەی "ڕێککەوتنێک بکرێت کە ئێران نەبێتە خاوەنی چەکی ناوەکی"، داوایان کردووە کە هێرشی ئێران کە بڕیاربووە سبەی جێبەجێ بکرێت ڕابگیرێت و ئەویش فەرمانی کردووە بە دواخستنی هێرشەکان.
دۆناڵد ترەمپ ڕایگەیاندووە کە فەرمانی بە وەزیری جەنگ پیت ھێگسێس و سوپاسالای ئەمریکا دانیال کاین و سوپای ئەمریکا کردووە کە هێرشەکە نەکەن بەڵام لە ئەگەری نەگەیشتن بە ڕێککەوتنێکی گونجاو، ئەوە هێرشێکی بەرفراوان ئەنجام دەدەن.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە