1 کاتژمێر پێش ئێستا
158 جار خوێنراوەتەوە
هێزەکانى ڕووسیا مانۆڕى ئەتۆمی ئەنجام دەدەن
پەیام
وەزارەتی بەرگریی ڕووسیا دەستپێکردنی مانۆڕێکی سەربازیی سێ ڕۆژەی هێزە ئەتۆمییەکانی وڵاتەکەی ڕاگەیاند، کە تێیدا زیاتر لە ٦٤ هەزار سەرباز و ژمارەیەکی زۆر لە کەشتی، ژێر دەریایی و فڕۆکەی جەنگی بەشدارن.
وەزارەتی بەرگریی ڕووسیا لە بەیاننامەیەکدا ئاشکرای کرد، لە ماوەی نێوان ١٩ بۆ ٢١ی ئایاری ٢٠٢٦، هێزە چەکدارەکانی وڵاتەکە ڕاهێنانێکی بەرفراوان لەسەر ئامادەکاری و بەکارهێنانی هێزە ئەتۆمییەکان لەژێر دەستی هەڕەشەی دەستدرێژیکاریدا ئەنجام دەدەن.
لەو مانۆڕە سەربازییەدا، هێزەکانی موشەکی ستراتیژی، کەشتیگەلەکانی باکوور و زەریای هێمن، فەرماندەیی فڕۆکەوانیی مەودا دوور، لەگەڵ بەشێک لە هێزەکانی ناوچە سەربازییەکانی لینینگراد و ناوەڕاست پێکەوە بەشدارن.
بەپێی زانیارییەکانی نێو بەیاننامەکە، قەبارەی بەشدارییەکە یەکجار گەورەیە؛ بە شێوەیەک ٧٣ کەشتیی جەنگی، ١٣ ژێر دەریایی (کە ٨ دانەیان ژێر دەریایی موشەکی ستراتیژین)، زیاتر لە ١٤٠ فڕۆکەی جەنگی و پتر لە ٢٠٠ سەکۆی هاوێشتنی موشەک هاوشانی ٦٤ هەزار سەرباز لەم ڕاهێنانە ئەتۆمییەدا چالاکن.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە