پێش 3 هەفتە 447 جار خوێنراوەتەوە

وۆڵ ستریت جۆرناڵ: ترەمپ خوازیاری هێرشکردنە سەر ئێرانە

ڕۆژنامەی "وۆڵ ستریت جۆرناڵ" ئاشکرای کردووە کە دۆناڵد ترەمپ مەیلی هێرشکردنە سەر ئێرانی هەبووە، هاوکات بنیامین نەتانیاهۆ لەگەڵ کابینەی ئەمنیی وڵاتەکەی ئەگەری دەستپێکردنەوەی شەڕی دژی تارانی تاوتوێ کردووە. 
بەپێی ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی "وۆڵ ستریت جۆرناڵ" کە لە زاری بەرپرسێکی باڵای ئەمریکییەوە بڵاوکراوەتەوە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، مەیلی بۆ دەرکردنی فەرمانی هێرشی سەربازی بۆ سەر ئێران هەبووە. هاوکات لە هەوڵێکی دیپلۆماسیدا، ناوبراو فشاری خستووەتە سەر سەرۆکی چین بۆ ئەوەی پەکین ڕۆڵی نێوەندگیر بگێڕێت و تاران ناچاری گەڕانەوە بۆ سەر مێزی گفتوگۆکان بکات. 
لە بەشێکی دیکەی ڕاپۆرتەکەدا و لە زاری چەند بەرپرسێکی ناوچەکەوە هاتووە، سەرەڕای ئەو گورزە بەهێزانەی لە ماوەی ڕابردوودا بەر ئێران کەوتوون، بەڵام تاران هێشتا خاوەنی هەژموون و کاریگەرییەکی گەورەیە لەسەر جووڵەی بازرگانی و دەریاوانی لە گەرووی هورمزدا. 
لەلایەکی دیکەوە و لەسەر ئاستی ناوخۆی ئیسرائیل، ڕۆژنامەی "ئیسرائیل هیۆم" ئاشکرای کردووە کە بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل، لە کۆبوونەوەی پەلەی کابینەی ئەمنیی بچووککراوەی وڵاتەکەیدا (کابینێت)، تاوتوێی ئەگەری هەڵگیرسانەوەی خولێکی نوێی شەڕ و پێکدادانی دژی ئێرانی کردووە. 
ئەم کۆبوونەوەیەی نەتانیاهۆ لە کاتێکدایە کە لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا، ئەمە دووەم جارانە کابینەی ئەمنیی ئیسرائیل بە مەبەستی تاوتوێکردنی گرژییەکانی لەگەڵ تاران کۆببێتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 20 کاتژمێر پێش ئێستا

    گروسی: هەشت مانگە نەمانتوانیوە پشكنین بۆ یۆرانیۆمی ئێران بكەین

  • 20 کاتژمێر پێش ئێستا

    پوتین: هیچ مانایەك لە كۆبوونەوە لەگەڵ زیلینسكیدا نابینم

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    پێنج ئازەربایجانی لە هێرشێكی درۆنی ئۆكرانیا لە دەریای ئازۆڤ كوژران

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئیدارەی ترەمپ تاووتوێ لێخۆشبوون بۆ سزاكانی كڕینی نەوتی ڕووسیا دەكات

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    جەنگ و ململانێكان ملیۆنان كەسیان لە جیهاندا ڕووبەڕووی برسییەتی كردووەتەوە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ئه‌ورووپا.. داوای به‌ ئه‌ندامبوونی كه‌نه‌دا و وڵاتانی به‌لقان له‌ یه‌كێتی ئه‌ورووپا ده‌كرێت

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    کۆشکی سپی: دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران بە تەواوی وێران کراون

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ئەمریکا بڕیاری سنووردارکردنی دەسەڵاتەکانی ترەمپی بۆ شەڕی ئێران پەسەند کرد

سەرەتا