1 کاتژمێر پێش ئێستا
123 جار خوێنراوەتەوە
سوپای ئێران: هێرش بکرێتەوە سەرمان بەرەى نوێى شەڕ دەکەینەوە
پەیام
سوپای ئێران ڕایگەیاند، ئەگەر دوژمن هێرش بکاتەوە سەر وڵاتەکەیان، بە ئامراز و شێوازی نوێ بەرەی نوێی شەڕی لە دژ دەکەنەوە و جەختیش دەکاتەوە کە کۆنترۆڵی تەواوی گەرووی هورموزیان کردووە.
وتەبێژی سوپای ئێران ئاماژەی پێ کردووە، دوژمن پێشتر وا تەسەوڕی دەکرد کە لە ڕێگەی تیرۆرکردنی ڕێبەری باڵا و سەرکردە سەربازییەکانەوە دەتوانێت بگاتە ئامانجی کۆتایی خۆی کە دابەشکردنی ئێرانە، بەڵام ئێستا هیچ بژاردەیەکی لەبەردەمدا نەماوە جگە لە ڕێزگرتن لە گەلی ئێران و پاراستنی مافە شەرعییەکانی وڵاتەکەیان.
وتەبێژەکە ڕوونیشیکردەوە، هێزەکانیان لە ماوەی ئاگربەستدا وەک قۆناغی شەڕ مامەڵەیان کردووە و ئەو دەرفەتەیان بۆ بەهێزکردنی توانای شەڕکەری خۆیان قۆستووەتەوە. هاوکات جەختی لەوەش کردەوە کە هێزەکانیان بە تەواوی کۆنترۆڵی گەرووی هورموزیان کردووە و دۆخەکە هەرگیز ناگەڕێتەوە بۆ پێشوو.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە