1 کاتژمێر پێش ئێستا
109 جار خوێنراوەتەوە
ئێران له دواین پێشنیازدا كه به ئهمریكای داوه داوای كۆتایی هێنان به جهنگی كردووه
کازم غەریب ئابادی، جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، تاران پێشنیازێکی نوێی پێشکەشی واشنتن کردووە کە داوای لادانی سزاکان، کۆتاییهێنان بە شەڕ لە هەموو بەرەکان و قەرەبووکردنەوەی زیانەکان دەکات.
ئاژانسی هەواڵی فەرمیی ئێران (ئێرنا) لە زاری جێگری وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتەوە بڵاویکردەوە، ئەو پێشنیازەی تاران لەم دواییانەدا پێشکەشی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکای کردووە، داوای هەڵگرتنی گەمارۆکانی سەر ئێران، ئازادکردنی داراییە بلۆککراوەکانی و کۆتاییهێنان بەو گەمارۆ دەریاییە دەکات کە بەسەر وڵاتەکەدا سەپێنراوە.
کازم غەریب ئابادی ئاماژەی بەوەش کردووە، پێشنیازەکە کۆتاییهێنان بە شەڕ لە سەرجەم بەرەکان، لەنێوانیاندا بەرەی لوبنان، دەگرێتەوە؛ هاوکات داوای چوونەدەری هێزەکانی ئەمریکا لە ناوچەکانی نزیک لە ئێران و پێدانی قەرەبووی ئەو زیانانە دەکات کە بەهۆی شەڕەکەوە کەوتوونەتەوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە