2 کاتژمێر پێش ئێستا
102 جار خوێنراوەتەوە
جێگری سهرۆكی ئهمریكا: جهنگی سهر ئێران بهردهوام نابێت
پهیام
جی دی ڤانس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، شەڕی وڵاتەکەی لەگەڵ ئێران نابێتە "شەڕێکی بهردهوام" و هەر پەرەسەندنێکی سەربازیی ئەگەر لە غیابی دیپلۆماسیشدا بێت، تەنیا بۆ پاراستنی بەرژەوەندییە ستراتیژییەکانی واشنتۆن دەبێت.
ڤانس بەرگریی لە سیاستەکانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا کرد، ئەمەش لە کاتێکدایە کە فشارەکان لە ناو کۆنگرێسی وڵاتەکەدا بۆ سنووردارکردنی دەسەڵاتەکانی سەرۆک لە بڕیاردانی شەڕدا ڕوویان لە زیادبوون کردووە.
جێگری سەرۆکی ئەمریکا جەختی لەوەش کردەوە، هەر جۆرە پێکدادانێک لەگەڵ تاران بە ئامانجی پاراستنی بەرژەوەندییە ئەمنییەکانی ئەمریکا دەبێت لەسەر مەودای دوور، کاتێکیش کە ئەرکەکانیان بەجێگەیاند، دەگەڕێنەوە و ڕێگە نادەن پرۆسەکە درێژە بکێشێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە