2 کاتژمێر پێش ئێستا
129 جار خوێنراوەتەوە
ئیمارات.. شهش درۆن له عێراقهوه ئاڕاستهی ناوچه گرنگهكانی ئیمارات كراوه
ئیمارات: "لە ٤٨ کاتژمێری ڕابردوودا شەش فڕۆکەی بی فڕۆکەوان کە لە عێراقەوە ئاراستەکرابوو خراوەتە خوارەوە"
ئیمارات ڕایگەیاند لە ماوەی ٤٨ کاتژمێری ڕابردوودا سیستەمی بەرگریی ئاسمانی وڵاتەکەیان شەش فڕۆکەی بی فڕۆکەوان کە لە عێراقەوە ئاراستەکرابوو، خستووەتە خوارەوە.
وەزارەتی بەرگریی ئیمارات لە هەژماری پلاتفۆڕمی کۆمەڵایەتی X کە ناوەندەکەی لە ئەمریکایە لەم بارەیەوە زانیاری بڵاو کردەوە.
لە ڕاگەیاندراوەکەی وەزارەتی بەرگریی ئیمارات'دا هاتووە کە سیستەمی بەرگریی ئاسمانی ئیمارات ڕێگریی لە شەش فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان کردووە کە لە عێراقەوە ئاراستە کرابوون و ناوچە گرنگەکانی بە ئامانج گرتبوو.
ڕاشگەیاندراوە کە هێرشەکان هیچ زیانێکی گیانیان نەبووە و هیچ خەسارێکیشیان بە دامەزراوە گرنگەکانی ئیمارات نەگەیاندووە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە