2 کاتژمێر پێش ئێستا
167 جار خوێنراوەتەوە
پهكین.. سهرۆكی چین پێشوازی له سهرۆكی ڕووسیا كرد
بە مەبەستی تاوتوێکردنی پەیوەندییە ستراتیژییەکان و پرسە نێودەوڵەتییەکانی نێوانیان، سەرۆکی چین لە پهكین پێشوازی لە سەرۆکی ڕووسیا کرد، کە ئەمە بیست و پێنجەمین سەردانی ڤلادیمیر پوتینە بۆ ئەو وڵاتە.
لە مەراسیمێکی فەرمیدا لە گۆڕەپانی تیانانمەن، شی جین پینگ، سەرۆکی چین، پێشوازییەکی گەرمی لە ڤلادیمیر پوتین، سەرۆکی ڕووسیا کرد. ئەم سەردانە کە دوو ڕۆژ دەخایەنێت، کەمتر لە هەفتەیەک دوای سەردانەکەی دۆناڵد ترمپ، سەرۆکی ئەمریکا بۆ پهكین دێت، کە ئەمەش گرنگیی کاتی سەردانەکە و بایەخی گفتوگۆکان لەسەر ئاستی جیهانی دەردەخات.
بڕیارە هەردوو سەرۆک لە کۆبوونەوەکانیاندا باس له بەهێزکردنی پەیوەندییە دوولایەنەکان، هاوکارییەکان لە بوارە جیاوازەکاندا، هەروەها هەڵسەنگاندنی پرسە گەرمەکانی وەک دۆخی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئاسایشی وزە بكهن. چاودێران پێشبینی دەکەن هەڵوێستی هەردوو وڵات بەرانبەر بە گۆڕانکارییەکانی سیستەمی نێودەوڵەتی و سەردانەکەی ترمپ، تەوەری سەرەکیی گفتوگۆکان بێت.
ئەم سەردانە هاوکاتە لەگەڵ تێپەڕبوونی سی ساڵ بەسەر دامەزراندنی هاوبەشیی ستراتیژی و بیست و پێنج ساڵ بەسەر پەیماننامەی دۆستایەتی و هاریکاریی نێوان مۆسکۆ و پهكیندا. وەزارەتی دەرەوەی چین ڕایگەیاندووە کە ئامانجی سەرەکی لەم دیدارە، بەهێزکردنی پەیوەندییەکان و گەڕانە بەدوای دۆزینەوەی میکانیزمی نوێ بۆ بەرقەرارکردنی سەقامگیری لە جیهاندا.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە