1 کاتژمێر پێش ئێستا
131 جار خوێنراوەتەوە
پزیشکیان: هێز ناتوانێت ئێران ناچاری تەسلیمبوون بکات
مەسعوود پزیشکیان، سەرۆككۆماری ئێران ڕایگەیاند ناچارکردنی وڵاتەکەی بۆ تەسلیمبوون لە ڕێگەی هێزەوە تەنها "وەهمێکە" و تاران هەمیشە جەخت لەسەر ڕێگەی دیپلۆماسی دەکاتەوە.
پزیشکیان لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "X" بڵاویکردەوە، کە ئێران هەمیشە پابەندی بەڵێنەکانی بووە و هەموو ڕێگەکانی بۆ دوورکەوتنەوە لە جەنگ تاقی کردووەتەوە. ناوبراو ئاماژەی پێ کرد کە هەموو دەرگاکان لەلایەن ئێرانەوە کراوەن بۆ چارەسەر، بەڵام جەختی کردەوە هەر هەوڵێک بۆ بەکارهێنانی هێز دژی وڵاتەکەی شکستی هێناوە و دەرهێنانی تاران لە هاوکێشەکان بەو شێوازە نامومکینە.
سەرۆككۆماری ئێران دووپاتی کردەوە دیپلۆماسییەت لەسەر بنەمای ڕێزگرتنی دووقۆڵی، بژاردەیەکی عاقڵانەتر و کەم تێچووترە و شوێنەواری درێژخایەنی لە جەنگ باشترە. پزیشکیان وتی، ئێران ساڵانێکە لەسەر ئەم پەیامە جێگیرە و داوا دەکات لەبری پەرەپێدانی گرژییە سەربازییەکان، لایەنەکان پەنا بۆ گفتوگۆ ببەن کە خزمەت بە سەقامگیری ناوچەکە و جیهان دەکات.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە