1 کاتژمێر پێش ئێستا
162 جار خوێنراوەتەوە
لەسەر یاساییبوونی دانیشتنی متمانەدان بە حكومەت، دادگای فیدراڵی یەكی تەمموز كۆدەبێتەوە
پەیام
دادگای باڵای فیدراڵی عێراق یەكی تەمموزی داهاتووی وەك وادەی یەكەم دانیشتن بۆ تاوتوێكردنی تانەدان لە شەرعییەتی ڕاسپاردنی عەلی زەیدی بۆ سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران دیاری كرد.
ئەم هەنگاوە دۆسیەیەكی یاسایی نوێ لەبارەی ڕەوایی ڕاسپاردنی حكومەت دەكاتەوە و بڕیارەكە دوای ئەوە هات كە پەرلەمانتار "ڕائید مالیكی" تانەی لە مەرسومی سەرۆكایەتی بۆ ڕاسپاردنی عەلی زەیدی دا و داوایەكی یاسایی لەوبارەیەوە تۆمار كرد.
مالیكی ڕایگەیاند وەڵامی بریكاری یاسایی سەرۆككۆماریان پێ گەیشتووە و لە وەڵامنامەكەدا هاتووە كە ڕاسپاردنەكە لەسەر بنەمای گەورەترین كوتلەی پەرلەمانی بووە نەك بڕیاری تاكلایەنەی سەرۆككۆمار.
هەروەها ئاماژە بەوە دراوە، كە زەیدی خاوەنی ئەزموونێكی سیاسیی بەرفراوانە و بەرژەوەندیی سكاڵاكار لەم كەیسەدا بەدی ناكرێت، بەڵام مالیكی ئەم پاساوانە ڕەت دەكاتەوە.
ڕائید مالیكی جەختی لە بەردەوامبوون لەسەر داواكەی كردەوە و ئاماژەی بەوە دا كە وەڵامێك بۆ پوچەڵكردنەوەی بەرگرییەكانی سەرۆكایەتیی كۆمار ئامادە دەكات.
ناوبراو پێی وایە تانەدان لە ڕاسپاردنی سەرۆكوەزیران پرسێكی یاسایی گشتییە نەك كەسی، هەر بۆیە لە هەوڵە یاساییەكانی بەردەوام دەبێت تا گەیشتن بە ئەنجامی كۆتایی لە دادگای باڵا.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە