2 کاتژمێر پێش ئێستا 112 جار خوێنراوەتەوە

ڕێبەری درووزەكان جەخت لە جیابوونه‌وه‌ له‌ دیمه‌شق و سوپاسی ئیسرائیل دەكات

پەیام 

ڕێبەری ڕۆحیی درووزەكان، جەخت لە "خۆبەڕێوەبەری" سوەیدا و سەربەخۆیی لە دیمەشق دەكاتەوە و بە ئاشكرا سوپاسی پشتگیرییەكانی حكومەت و گەلی ئیسرائیل دەكات.

حیكمەت هەجری، ڕێبەری ڕۆحیی تائیفەی درووز لە سوەیدا، ڕایگەیاند كە پابەندە بە بژاردەی "خۆبەڕێوەبەری" بۆ جەبەل باشان (چیای درووزەكان) دوور لە دەسەڵاتی حكومەتی دیمەشق، جەختیشی كردەوە كە پرۆژەی "دیاریكردنی چارەنووس" بۆ ئەوان پاشەكشەی تێدا نییە و جێگەی گفتوگۆ نییە لێى پاشگه‌ز نابنه‌وه‌ .

لە وتارێكی ڤیدیۆییدا، هەجری ئاماژەی بەوە كرد كە هەنگاوەكانیان بەرەو ئیدارەیەكی سەربەخۆ بە جێگیری دەڕۆن و ڕایگەیاند: "هیچ سەركردایەتی و دەسەڵاتێك بەسەر چیاكەوە نییە، تەنیا ئەوانە نەبێت كە خەڵكەكە خۆیان هەڵیان دەبژێرن."

هەجری سوپاسی هەموو ئەو وڵات و ڕێكخراوانەیشی كرد كە پشتگیری "دۆزی درووز" دەكەن، بەتایبەتی سوپاسی حكومەت و گەلی ئیسرائیلی كرد بۆ هاوكارییەكانیان. 

هەروەها، ڕێبەری درووزەكان حكومەتی ئێستای سوریای بە "تیرۆریست" وەسف كرد و داوای دادگاییكردنی نێودەوڵەتیی كرد، بەوە تۆمەتباری كردن كە گەمارۆی ئابووری و سیاسەتی برسیكردنیان بەسەر ناوچە درووزنشینەكاندا سەپاندووە. 

لە كۆتاییدا داوای یەكخستنی هەوڵەكانی كرد بۆ بونیادنانی دامەزراوەكانی خۆبەڕێوەبەری لە ناوچەكەدا.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 38 خولەک پێش ئێستا

    ئیسرائیل كۆنترۆڵی سەربازی خۆی لە غەززە بۆ لە سەدا 60 فراوان دەكات

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    ڕێبەری درووزەكان جەخت لە جیابوونه‌وه‌ له‌ دیمه‌شق و سوپاسی ئیسرائیل دەكات

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران ڕەتیکردەوە خامنەیی بڕیاری نەبردنەدەرەوەی یۆرانیۆمی پیتێنراوی دابێت

  • 24 کاتژمێر پێش ئێستا

    سی ئێن ئێن: ئێران به‌خێراییه‌كی چاوه‌ڕواننه‌كراو تواناكانی خۆی بونیات ده‌نێته‌وه‌

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    پزیشکیان: هێز ناتوانێت ئێران ناچاری تەسلیمبوون بکات

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئێران: وەڵامی ئەمریکامان پێگەیشتووە و خەریکی پێداچوونەوەین

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    خامنه‌یی: ئێران توانیویه‌تی داستانێكی گه‌وره‌ تۆمار بكات

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئێران: ئه‌گه‌ری هه‌یه‌ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سه‌ردانی نیویۆرك بكات

سەرەتا