1 کاتژمێر پێش ئێستا
126 جار خوێنراوەتەوە
هەوڵى ناردنی بڕێكی زۆر ماددەی هۆشبەر لە عێراقەوە بۆ كوێت شکستپێهێنرا
پەیام
هێزەكانی پۆلیسی سنووری عێراق باڵۆنێكی گەورەیان لە نزیك سنوورەكانی وڵاتی كوێت خستەخوارەوە، كە لە قوڵایی خاكی عێراقەوە بەرەو ناوچە سنوورییەكانی كوێت لە ناوچەی "خزر ئەلماْ" ڕەوانە كرابوو، بەڵام پێش گەیشتنی بە ئامانج لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە تێكشێندرا و كەوتە خوارەوە.
بەپێی سەرچاوە ئەمنییەكان، دوای پێكانی باڵۆنەكە، دەركەوتووە كە بڕێكی زۆر ماددەی هۆشبەری تێدا بووە كە بەهۆی بەركەوتنی فیشەكەوە لە دیوی خاكی كوێت بڵاو بوونەتەوە.
سەرچاوە ئەمنییەكان ڕایانگەیاند: ئۆپەراسیۆنەكە لەدوای هەماهەنگییەكی ورد لەگەڵ لایەنی كوێتی لە ڕێگەی ئەفسەری پەیوەندییەكانەوە ئەنجام دراوە، تاكو ڕێگە لە هەوڵە نایاساییەكانی بازرگانانی ماددە هۆشبەرەكان بگیرێت، دەیانویست سنوورەكان ببەزێنن.
ئەم هەوڵە نوێیەی قاچاخچییەكانیش نیشانەی گۆڕینی شێوازی گواستنەوەی ماددە هۆشبەرەكانە، هێزەكانی پۆلیسی سنووریش جەختیان كردەوە، لە چاودێریكردنی وردی سنوورەكان بۆ پاراستنی ئاسایشی نیشتمانی بەردەوام دەبن.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە