1 کاتژمێر پێش ئێستا
55 جار خوێنراوەتەوە
بەهۆی بڵاوبوونەوەی نەخۆشی عێراق ترانزێتی ئاژەڵی لە سووریاوە ڕاگرت
پەیام
وەزارەتی كشتوكاڵی عێراق، بڕیاری دا جووڵەی "ترانزێت" بۆ ئاژەڵی زیندوو كە لە سووریاوە بەرەو عێراق و وڵاتانی كەنداو دێن، بە تەواوی ڕابگرێت.
ئەم هەنگاوەش وەك ڕێكارێكی خۆپارێزی بەپەلە گیراوەتە بەر بۆ پاراستنی سامانی ئاژەڵی ناوخۆیی لە مەترسیی بڵاوبوونەوەی نەخۆشییە گوازراوەكان كە لە سنوورەكانەوە دێنە ناو خاكی وڵات.
بەپێی بەیاننامەیەكی فەرمی وەزارەت، ئەم بڕیارە دوای ئەوە دێت، زانیارییەكان پشتڕاستیان كردووەتەوە نەخۆشی "تای قەلاچو" لە نێوان مانگا و مەڕ لە چەند پارێزگایەكی سووریا بڵاوبووەتەوە، وەزارەتەكە جەختیشی كردەوە، بۆ ڕێگریكردن لە گواستنەوەی هەر جۆرە ڤایرۆسێك بۆ ناوخۆی عێراق و پاراستنی ئاسایشی خۆراك، پێویستە ڕێوشوێنە تەندروستییەكان بە توندترین شێوە جێبەجێ بكرێن.
ئەم ڕێكارە كاتییەش بەشێكە لە سیاسەتی خۆپارێزی لایەنە ڤێتێرنەرییەكان و چاودێرییە تەندروستییەكان لە سەرجەم دەروازەكان توند كراونەتەوە. وەزارەتەكە ئاماژەی بەوەش كردووە، بەردەوام دەبن لە هەڵسەنگاندنی بارودۆخی وڵاتانی دراوسێ و بەپێی ڕاپۆرتە فەرمییەكان، لە كاتی پێویستدا ڕێكاری زیاتر دەگرنە بەر بۆ دڵنیابوونەوە لە سەلامەتی و تەندروستی گشتی و سامانی ئاژەڵی وڵات.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە