2 کاتژمێر پێش ئێستا 63 جار خوێنراوەتەوە

وادەی ڕەوانەكردنی پڕۆژەیاسای بودجەی 2026 بۆ پەرلەمانى عێراق ئاشكرا دەكرێت

پەیام 

پێشبینی دەكرێت پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2026 لە دوو مانگی داهاتوودا ڕەوانەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بكرێت. 

قەیسەر جۆرانی، سەركردە لە چوارچێوەی هەماهەنگی و ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران، ئاشكرای كرد، پێشبینی دەكرێت پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2026 لە ناوەڕاستی مانگی حوزەیرانی داهاتوو یان سەرەتای تەمموزدا ڕەوانەی پەرلەمان بكرێت. 

ئەم هەنگاوە دوای ئەوە دێت، كە حكومەتی فیدراڵ دەنگدان لەسەر پڕۆژەیاساكە لەناو ئەنجومەنی وەزیراندا تەواو بكات و ڕەوانەی لایەنی یاسادانانی بكات بۆ پەسەندكردنی كۆتایی.

جۆرانی ئاماژەی بەوەشكرد، لایەنە سیاسییەكان بەنیازن بە خێرایی بودجە تێپەڕێنن، چونكە ئامانجی سەرەكی دەستەبەركردنی بەردەوامی مووچە و دەستپێكردنەوەی پڕۆژە خزمەتگوزاری و گەشەپێدانە وەستاوەكانە. 

جورانی ڕاشیگەیاند: حكومەت دەبێت پەلە بكات لە تەواوكردنی ڕەشنووسەكە تاوەكو لە كاتی دیاریكراودا ڕەوانە بكرێت، چونكە دواكەوتنی دەبێتە هۆی پەككەوتنی پلانە وەبەرهێنانەكان و خەرجییە گشتییەكان كە وەزارەتەكان و پارێزگاكان پێویستیان پێیەتی.

هاوكات پەرلەمانتارەكە جەختی كردەوە، هەفتەكانی داهاتوو جموجۆڵێكی سیاسی و پەرلەمانی فراوان بۆ ئامادەكردنی زەمینەی یاسایی و گفتوگۆكردن لەسەر بودجە بەڕێوەدەچێت. 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    وادەی ڕەوانەكردنی پڕۆژەیاسای بودجەی 2026 بۆ پەرلەمانى عێراق ئاشكرا دەكرێت

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    بەغداد وەزارەتێكی نوێ بۆ یەكخستنی حەشد و پێشمەرگە دادەمەزرێنێت

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    عێراق باری نائاسایی بۆ دۆزینەوەی دوو كەشتیی ونبووی بۆلیڤی ڕاگەیاند

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    هەوڵى ناردنی بڕێكی زۆر ماددەی هۆشبەر لە عێراقەوە بۆ كوێت شکستپێهێنرا

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    بەهۆی بڵاوبوونەوەی نەخۆشی عێراق ترانزێتی ئاژەڵی لە سووریاوە ڕاگرت

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    لەسەر یاساییبوونی دانیشتنی متمانەدان بە حكومەت، دادگای فیدراڵی یەكی تەمموز كۆدەبێتەوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    چوارچێوەی هەماهەنگی لەسەر میکانیزمی تەواوکردنی کابینەی حکومەت ڕێککەوت

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق: ڕێوشوێن دژی ئه‌و گروپانه‌ ده‌گرینه‌ به‌ر خاكی عێراق بۆ هێرشكردن به‌كارده‌هێنن

سەرەتا