2 کاتژمێر پێش ئێستا 133 جار خوێنراوەتەوە

عێراق: ڕێگە نادەین خاكەكەمان بۆ هێرشكردنە سەر وڵاتانی دراوسێ بەكاربهێنرێت

پەیام

وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عێراق ڕایدەگەیەنێت ئاسایشی وڵاتانی دراوسێ‌ هێڵی سوورە و كۆكردنەوەی چەك لە دەستی دەوڵەتدا ستراتیژێكی ئەمنییە. 

سەباح نوعمان، وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عێراق ڕایگەیاند: لیژنەیەكی تایبەت بۆ لێكۆڵینەوە لە هێرشەكانی سەر سعودییە و ئیمارات بە هاوبەشی ڕاستەوخۆی ئەو دوو وڵاتە، كار بۆ شیكردنەوەی داتاكان بەڵگە ڕادارییەكان دەكات. ئەم لیژنە باڵایە ئەركی مەیدانی بۆ دۆزینەوەی راستییەكان پێسپێردراوە و ئەنجامەكان بە شەفافی بۆ رای گشتی بڵاودەكرێنەوە.

نوعمان جەختی كردەوە، ئاسایشی وڵاتانی دراوسێ هێڵی سوورە و ڕێگە نادەن خاكەكەیان بۆ هێرشكردنە سەر وڵاتانی دیكە بەكاربێت، ڕاشیگەیاند: هەر لایەنێك تێوەگلانی بسەلمێندرێت، ڕووبەڕووی ڕێكاری یاسایی و سەربازی توند دەبێتەوە، لەبەرئەوەی ئەو كارە هەڕەشەیە بۆ سەر ئاسایشی نیشتمانی و پێشێلكردنی سەروەری عێراقە و بەپێی یاسا سەربازییە جێبەجێكارەكان و یاسای ڕوویەڕووبوونەوەی تیرۆر مامەڵەی لەگەڵ دەكرێت.

سەبارەت بە كۆكردنەوەی چەك، وتەبێژەكە ڕوونی كردەوە، ئەمە ستراتیژێكی ئەمنییە و پێویستە جێبەجێ بكرێت. پلانەكە لە ڕێگەی چالاككردنی هەواڵگری و بڵاوكردنەوەی هێزە ئەمنییەكان دەستی پێكردووە، ئامانجی سەرەكیش ئەوەیە تەنها دەوڵەت خاوەنی چەك بێت، ئەمەش پێوەرێكی بنەڕەتییە بۆ سەركەوتنی حكومەت لە چەسپاندنی سەروەریی یاسادا.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    عێراق: ڕێگە نادەین خاكەكەمان بۆ هێرشكردنە سەر وڵاتانی دراوسێ بەكاربهێنرێت

  • 13 کاتژمێر پێش ئێستا

    بەغداد هەوڵى كۆنترۆڵكردن و تێكەڵكردنی گروپە چەكدارەكان و پێشمەرگە دەدات

  • 15 کاتژمێر پێش ئێستا

    كابینەی نوێی حكومەتی عێراق، چەندین بڕیار لە بەرژەوەندیی هاوڵاتییان دەردەکات

  • 17 کاتژمێر پێش ئێستا

    عێراق.. دواى 21 ساڵ لە تاوانێکى کوشتن بکوژەکە دەستگیرکرا

  • 19 کاتژمێر پێش ئێستا

    وادەی ڕەوانەكردنی پڕۆژەیاسای بودجەی 2026 بۆ پەرلەمانى عێراق ئاشكرا دەكرێت

  • 19 کاتژمێر پێش ئێستا

    بەغداد وەزارەتێكی نوێ بۆ یەكخستنی حەشد و پێشمەرگە دادەمەزرێنێت

  • 21 کاتژمێر پێش ئێستا

    عێراق باری نائاسایی بۆ دۆزینەوەی دوو كەشتیی ونبووی بۆلیڤی ڕاگەیاند

  • 22 کاتژمێر پێش ئێستا

    هەوڵى ناردنی بڕێكی زۆر ماددەی هۆشبەر لە عێراقەوە بۆ كوێت شکستپێهێنرا

سەرەتا