1 کاتژمێر پێش ئێستا
151 جار خوێنراوەتەوە
زیاترله ملیۆنێك و 500 هه‌زار حاجى گەیشتوونەتە شارى مەککە
پەیام
سلێمان بن عه‌بدولعه‌زیز ره‌بیعیه به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی پاسپۆرتی سعودیه، ڕایگەیاند: تائێستا زیاتر له ملیۆنێك و 500 هه‌زار كه‌س به‌مه‌به‌ستی به‌جێهێنانی فه‌ریزه‌ی حه‌ج گه‌یشتونه‌ته شارى مەککەى پیرۆز.
ڕونیشیكرده‌وه "زیاتر له یه‌ك ملیۆن و 400 هه‌زار كه‌س له ڕێگه‌ی هێڵی ئاسمانی و ئەوانى دیکەشیان له ڕێگه‌ی وشكانی و به‌نده‌ره‌كانی ده‌ریاییه‌وه گه‌یشتونه‌ته مه‌ككه‌ی پیرۆز".
ڕۆژى 18ی ئه‌م مانگه‌ش ده‌سته‌ی گشتی حه‌ج و عومره‌ی هه‌رێم ڕایگه‌یاندبوو، هه‌موو حاجیانی كوردستان كه ژماره‌یان پێنج هه‌زار و 120 كه‌سه به سه‌لامه‌تی له شاری مه‌ككه‌ی نێشته‌جێبوون و ڕۆژانه خزمه‌تگوزارییه‌كانیان بۆ دابینده‌كرێـت.
رۆژى سێشەممە 26ى 54ى 2026 رۆژى عەرەفەیە و هەر حاجییەک لە خاکى عەرەفە لە شارى مەککە لەو ڕۆژەدا ئامادە نەبێت حەجەکەى دروست نابێت و پێویستە ساڵێکى دیکە حەجەکەى دووبارە بکاتەوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە