1 کاتژمێر پێش ئێستا
121 جار خوێنراوەتەوە
رۆیتەرز: خامنەیی ڕەشنووسی رێکەوتنەکەیانی لەگەڵ ئەمریکا پەسەند کردووە
ئیدارەی ئەمریکا ئەوەی بڵاو کردوەتەوە کە ئێران لەسەر بنەمایەک ڕێککەوتووە بۆ کردنەوەی گەرووی هورمز و دەستبەرداربوون لە یۆرانیۆمی پیتێنراو، واشنتنیش تێدەگات کە ڕابەری باڵای ئەو وڵاتە پشتیوانی لە چوارچێوەی گشتیی ڕێککەوتنەکە کردووە.
ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز لە زاری بەرپرسێکی باڵای کارگێڕیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاوە بڵاویکردەوە، تاران لە بنەڕەتدا ڕەزامەندی دەربڕیوە لەسەر کردنەوەی گەرووی هورمز لە بەرانبەر هەڵگرتنی گەمارۆی دەریایی لەلایەن ئەمریکاوە، هاوکات ئامادەیی نیشانداوە بۆ دانوستان لهسهر ئهو یۆرانیۆمەی کە بە ڕێژەیەکی بەرز پیتێنراوە.
بەپێی زانیارییەکانی واشنتن، موجتەبا خامنەیی، ڕابەری باڵای ئێران پشتیوانی خۆی بۆ چوارچێوەی گشتیی ئەم ڕێککەوتنە دەربڕیوە. لەو پێناوەشدا لایەنی ئەمریکی پێشنیازی وێنایەک دەکات کە تێیدا سەرەتا گەرووی هورمز بکرێتەوە و پاشان گەمارۆ دەریاییەکەی ئەمریکا هەڵبگیرێت.
بەرپرسە ئەمریکییەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، وتوێژکردن لەسەر وردەکاریی ڕێکارە ئەتۆمییەکان کاتی زیاتری دەوێت؛ چونکە کێشەکە لەسەر شێوازی لەناوبردن یان ڕزگاربوونە لە کۆگای یۆرانیۆمە پیتێنراوەکە، نەک ڕەت کردنەوەی پرۆسەکە لەلایەن ئێرانەوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە