1 کاتژمێر پێش ئێستا 97 جار خوێنراوەتەوە

ئێران: نزیك نین له‌ ڕێكه‌وتن


وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، هێشتا نزیک نەبوونەتەوە لە واژۆکردنی هیچ ڕێککەوتنێک و لە کاتی گونجاودا وەڵامی هەر هێرشێک دەدەنەوە، هۆشداریش دەداتە ئەوروپا لەبارەی داخستنی گەرووی هورمز. 
ئێران جەخت دەکاتەوە کە هەرچەندە لە چەند دۆسیەیەکدا گەیشتوونەتە ئەنجام، بەڵام ئەمە بە واتای نزیکبوونەوەی واژۆکردنی ڕێککەوتنەکە نییە. تاران لەم قۆناغەدا تەرکیزی خستووەتە سەر کۆتاییهێنان بە شەڕ و گەرەنتیی بەرژەوەندییەکانی، نەک دۆسیەی ئەتۆمی، هاوکات ئه‌نجامه‌كانی ئەم دواییانەش بۆ نێوەندگیریی پاکستان و چەند وڵاتێکی دیکە دەگەڕێنێتەوە. 
سەبارەت بە ئەمریکا، وه‌زاره‌تی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاندووە کە واشنتن بەردەوام و تەنانەت لە ماوەی چەند کاتژمێرێکدا هەڵوێستەکانی دەگۆڕێت و هیچ گەرەنتییەک نییە بۆ پابەندبوونی بە بەڵێنەکانییەوە. هەروەها تاران جەخت لەسەر جێگیرکـردنی بەندێکی تایبەت بە ڕاگرتنی هێرشەکان بۆ سەر لوبنان لەناو ڕێککەوتنەکەدا دەکاتەوە. 
لەسەر ئاستی ئەمنی و ناوچەیی، تاران دووپاتی دەکاتەوە کە کات و شوێنی گونجاو بۆ وەڵامدانەوەی دوژمن خۆیان دیاری دەکەن و هەر هەنگاوێکی شەڕانگێزانە وەڵامی توندی دەبێت. لە لایەکی دیکەوە، ئێران پەیوەندییەکانی لەگەڵ وڵاتانی کەناراوەکانی گەرووی هورمز بەردەوام دەکات بۆ پاراستنی ئاسایشی ناوچەکە و داوا لە یەکێتیی ئەوروپا دەکات پابەندی یاسا نێودەوڵەتییەکان بێت، چونکە بەردەوامیی هێرشەکان دەبێتە هۆی داخستنی هورمز. ئاماژە بەوەش کراوە کە ئێران نایەوێت باج بخاتە سەر هاتوچۆی گەرووەکە، بەڵکو ئەوەی هەیە تەنیا ڕێکارێکە بۆ پاراستنی ژینگە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران: نزیك نین له‌ ڕێكه‌وتن

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    رۆیتەرز: خامنەیی ڕەشنووسی رێکەوتنەکەیانی لەگەڵ ئەمریکا پەسەند کردووە

  • 18 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران و ئەمریكا نزیكن لە ڕێككەوتن و ئـ.یسرائیل نیگەرانی خۆى لەسەرى بە ترەمپ گەیاندووە

  • 21 کاتژمێر پێش ئێستا

    سەرۆككۆماری ئێران: هیچ بڕیارێك بەبێ ڕەزامەندی ڕێبەری باڵا نادەین

  • 22 کاتژمێر پێش ئێستا

    تەسنیم: ئێران ڕەزامەندی لەسەر ڕادەستكردنی یۆرانیۆمی پیتێنراو نیشان نەداوە

  • 22 کاتژمێر پێش ئێستا

    نەتەنیاهوو مەترسی لە چارەسەرنەكردنی دۆسیەی ئەتۆمی ئێران بە ترەمپ گەیاندووە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    پاکستان.. لە تەقینەوەیەکدا 24 سەرباز کوژران و دەیانى دیکە بریندار بوون

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئێران: لە بەرانبەر فشارەکاندا هێز و تواناى خۆمان نیشانداوە

سەرەتا