30/05/2026 267 جار خوێنراوەتەوە

ئێران لە ئەمریکا بە گومانە و بەپێویستى دەزانێت بە کردەیی ڕاستگۆییان نیشانبدەن

پەیام

سەرچاوە ئێرانییەكان بە گومانەوە لە لێدوانەكانی سەرۆكی ئەمریكا سەبارەت بە نێوەڕۆكی یاداشتی لێكتێگەیشتنەكە دەڕوانن و وەزارەتی دەرەوەی ئێرانیش دەڵێت "پێویستە ڕاستگۆیی لە لابردنی گەمارۆی دەریایی سەر ئێران ببینرێت" و ڕایشیگەیاند: لەم قۆناغەدا پێداگری لەسەر كۆتاییهێنان بە جەنگ دەكەینەوە.

لە وتەیەكیدا دوابەدوای نووسینێكی سەرۆكی ئەمریكا لە تۆڕی ئێكس، ئیسماعیل بەقایی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لەبارەی هەواڵی هەڵگرتنی گەمارۆی دەریایی سەر وڵاتەكەی لە لایەن ئەمریكاوە، ڕایگەیاند: پێویستە ڕاستگۆیی لە لابردنی گەمارۆی دەریایی سەر ئێراندا ببینین.

وتەبێژەكەی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایشیگەیاند: ئاڵوگۆڕی نامە لەگەڵ ئەمریكا بەردەوامە و هێشتاش یاداشتی لێكتێگەیشتنەكە نەگەیشتووەتە كۆتایی.

ئیسماعیل بەقایی وەزارەتی ئاماژەی بەوەش داوە، ئەوان لەم قۆناغەدا پێداگری لەسەر كۆتاییهێنانی بە جەنگ دەكەن و گفتوگۆی وردەكاری پیتاندنی یۆرانیۆم و ئەتۆم ناكەین.

لە پرسی گەرووی هورمزیشدا، بەقایی جەختی كردەوە، كەشتیی لایەنە نەیارەكان بۆیان نییە بە گەرووەكەدا تێپەڕن، ڕایشیگەیاند: چۆنێتی بەڕێوەبردنی گەرووی هورمزیش لە داهاتوودا پەیوەستە بە ئێران و عومانەوە، كە بەسەر گەرووەكەدا دەڕوانن.

لە كۆتاییشدا، ئیسماعیل بەقایی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند: جوڵەی ئێمە بەپێی بەرژەوەندییە نیشتمانییەكانمانە، نەك ئەوەی ئەمریكییەكان پێمان دەڵێن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئه‌مریكا: بنكه‌ سه‌ربازییه‌كان و كۆگاكانی درۆنمان له‌ ئێران بۆردومان كرد

  • 24 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران: هیچ گۆڕانكارییه‌ك له‌ گه‌رووی هورمز ڕوونادات

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    پێشنیازكراوه‌ بۆ ماوه‌ی ده‌ ڕۆژ هێرشه‌ سه‌ربازییه‌كانی سه‌ر ئێران ڕابگیردرێت

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئه‌مریكا داوا له‌ هاووڵاتیانی ده‌كات گه‌شت بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست نه‌كه‌ن

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئێران: هێرشمان كرده‌ سه‌ر بنكه‌ و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكا له‌ ئوردن و به‌حرێن

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    میدیای ئیسرائیلی: له‌ جه‌نگی سه‌ر ئێراندا ئه‌مریكا و ئیسرائیل له‌ ئاستێكی به‌رزدا له‌ هه‌ماهه‌نگیدان

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئه‌مریكا: زنجیره‌یه‌ك هێرشی دیكه‌مان كرده‌ سه‌ر ئێران

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئێران: بیرۆكه‌ و پێشنیازمان بۆ ڕاگرتنی جه‌نگ ئاڕاسته‌ كراوه‌

سەرەتا