7 رۆژ پێش ئێستا 298 جار خوێنراوەتەوە

ئەمریكا: گرووپە چەكدارەكانى عێراق چەكیش دانێن نابێت بەشداری لە حكومەتدا بكەن

پەیام

واشنتن لە پەیامێكی فەرمیدا بۆ سەرۆكوەزیرانی عێراق هۆشداریداوە كە نابێت بە هیچ جۆرێك ڕێگە بدرێت گروپە چەكدارەكان بەشداری كابینەی نوێ بن، تەنانەت ئەگەر چەكەكانیشیان ڕادەست بە حكومەت بكەن. 

سەرچاوەیەكی سیاسی ئاشكرای كرد كە ئەمریكا لە ڕێی پەیامێكەوە بە سەرۆكوەزیرانی عێراقی ڕاگەیاندووە كە هەر وەزارەتێك یان پۆستێكی باڵا بدرێتە گروپە چەكدارەكان یان نوێنەرەكانیان، ڕووبەڕووی بایكۆتی سیاسی و دارایی واشنتن و وڵاتانی ڕۆژئاوا دەبێتەوە. 

لە پەیامەكەدا جەخت كراوەتەوە كە ئەم هەنگاوە كاریگەریی نەرێنیی ڕاستەوخۆی لەسەر پەیوەندییەكانی عێراق و ئەمریكا دەبێت، چونكە واشنتن پشتگیرییەكانی بۆ بەغدا پەیوەست كردووە بە دوورخستنەوەی تەواوەتیی ئەو گروپانە لە كایەی دەسەڵات. 

ئەم هەڵوێستە نوێیەی ئەمریكا هاوكێشە سیاسییەكانی نێوان لایەنەكانی چوارچێوەی هەماهەنگی تێكداوە، چونكە پێشتر بڕیاربوو هەندێك لایەنی وەك "عەسائیبی ئەهلی حەق" دوای ڕادەستكردنی چەكەكانیان پۆستی وەزاری وەربگرن، ئەوە لە كاتێكدایە كە ئێستا هێزە سیاسییەكان خەریكی پێداچوونەوەن بە بژاردەكانیاندا و بڕیارە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا كۆبوونەوەیەكی چڕ بۆ تاوتوێكردنی مەرجەكانی ئەمریكا و تەواوكردنی كابینەی زەیدی بكرێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 57 خولەک پێش ئێستا

    عێراق.. دوو ملیۆن منداڵ لە بەشەخۆراكى مانگانە بێبەشن

  • 20 کاتژمێر پێش ئێستا

    هەنگاوەكانی تێكەڵكردنی گروپە چەكدارەكان و هێزە ئەمنییەكانى عێراق دەستیپێكردووە

  • 23 کاتژمێر پێش ئێستا

    عێراق ڕەتیدەكاتەوە كەشتی نەوتهەڵگری وڵاتەكەی لە نزیك گەرووی هورمز ڕاگیرابێت

  • 24 کاتژمێر پێش ئێستا

    عێراق.. پڕۆسەى ڕادەستکردنى چەک دەستیپێکردووە و بڕێكی زۆر چەك وەرگیراوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    عێراق ڕەتیکردەوە لە بەرانبەر تێپەڕبوون بە گەرووی هورمزدا باجى بە ئێران دابێت

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    عێراق: مووچە گرەنتیكراوە و هیچ مەترسییەكی لەسەر نییە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    لە جەنگی ئەمریكا و ئێراندا سیستمی بەرگری عێراقی بە تەواوی پەكی كەوتووە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    بەشێک لە گرووپە چەكدارەکانی عێراق بە مەرج ئامادەن چەكەكانیان ڕادەست بكەن

سەرەتا