7 رۆژ پێش ئێستا 201 جار خوێنراوەتەوە

ترەمپ تۆم باڕاكی وەك نێردەی خۆى بۆ كاروباری عێراق و سووریا دەستنیشان كرد

پەیام

دۆناڵد ترەمپ، تۆم باراك، باڵیۆزی ئەمریكا لە توركیا، وەك نێردەی تایبەتی خۆی بۆ كاروباری عێراق و سووریا دەستنیشان كرد تاوەكو ڕۆڵێكی سەرەكی لە ناوچەكەدا بگێڕێت. 

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە "ترووس سۆشیاڵ" ڕایگەیاند كە تۆم باراك لە ئەركی باڵیۆزی وڵاتەكەی لە ئەنقەرە بەردەوام دەبێت، هاوكات وەك نێردەی تایبەتی سەرۆكایەتی بۆ هەردوو وڵاتی عێراق و سووریا كار دەكات. 

ئەم بڕیارە دوای ئەوە دێت كە ماركۆ ڕۆبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریكا، ئاماژەی بەوە كردبوو، باراك بە پاڵپشتیی تەواوی وەزارەتی دەرەوە ڕۆڵێكی سەركردایەتی لەو دوو دۆسیە گرنگەدا دەگێڕێت. 

باراك كە ملیاردرێكی سیاسی ئەمریكیە لە ئایاری 2025ـەوە نێردەی تایبەتی سووریا بووە، ئێستا دەسەڵاتەكانی فراوانتر كراون بۆ ئەوەی چوارچێوەی پەیوەندییەكانی واشنتن لەگەڵ بەغدا و دیمەشق بەهێزتر بكات.

دەستنیشانكردنی باراك بۆ كاروباری عێراق لە كاتێكدایە كە لە ماوەی ڕابردوودا بە شێوەیەكی كردەیی لە واژەی پەیوەندییەكانی ئەمریكا و بەغدادا دەركەوتووە، و هەروەها ڕۆڵی سەرەكی لە ڕێككەوتنی هەسەدا و حكومەتی دیمەشقدا گێڕا.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    عێراق.. دوو ملیۆن منداڵ لە بەشەخۆراكى مانگانە بێبەشن

  • 20 کاتژمێر پێش ئێستا

    هەنگاوەكانی تێكەڵكردنی گروپە چەكدارەكان و هێزە ئەمنییەكانى عێراق دەستیپێكردووە

  • 23 کاتژمێر پێش ئێستا

    عێراق ڕەتیدەكاتەوە كەشتی نەوتهەڵگری وڵاتەكەی لە نزیك گەرووی هورمز ڕاگیرابێت

  • 24 کاتژمێر پێش ئێستا

    عێراق.. پڕۆسەى ڕادەستکردنى چەک دەستیپێکردووە و بڕێكی زۆر چەك وەرگیراوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    عێراق ڕەتیکردەوە لە بەرانبەر تێپەڕبوون بە گەرووی هورمزدا باجى بە ئێران دابێت

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    عێراق: مووچە گرەنتیكراوە و هیچ مەترسییەكی لەسەر نییە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    لە جەنگی ئەمریكا و ئێراندا سیستمی بەرگری عێراقی بە تەواوی پەكی كەوتووە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    بەشێک لە گرووپە چەكدارەکانی عێراق بە مەرج ئامادەن چەكەكانیان ڕادەست بكەن

سەرەتا