2 کاتژمێر پێش ئێستا 51 جار خوێنراوەتەوە

ترەمپ هێرشی توندی كردە سەر ئەو کەسانەى كە دەڵێن بەرانبەر بە ئێران نەرم بووە

پەیام

دۆناڵد ترەمپ هێرشی توندی كردە سەر ئەو ڕەخنەگرانەی كە دەڵێن بەرانبەر بە ئێران نەرم بووە و ڕایگەیاند كە سەركەوتنی بۆرسە و دابەزینی نرخی نەوت باشترین وەڵامە بۆ ئەوان. 

سەرۆكی ئەمریكا لە هەژماری "ترووس سۆشیاڵ" ڕایگەیاند ئەو كەسانەی پێیان وایە بە توندی بەرانبەر تاران نەجەنگاوە بە "گەمژە، حەسود یان كەسی خراپ" نابردن.

تڕەمپ ئاماژەی بەوە كرد كە لە سایەی بڕیارەكانی ئەودا، بازاڕی پشكەكان لە ئەمریكا ئاستێكی پێوانەیی نوێی تۆمار كردووە و لە هەمان كاتدا نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهاندا دابەزیوە، ئەمەشی وەك بەڵگەی سەركەوتنی سیاسەتەكانی بەرانبەر بە ئێران و پاراستنی بەرژەوەندییەكانی ئەمریكا لەقەڵەم دا. 

ئەم وەڵامە توندەی سەرۆكی ئەمریكا دوای ئەوە دێت كە ژمارەیەك لە یاسادانەرانی كۆنگرێس ڕەخنەیان لە یاداشتی لێكتێگەیشتنی نێوان واشنتۆن و تاران گرت و ڕایانگەیاند كە ئەم ڕێككەوتنە بەس نییە بۆ پەكخستنی بەرنامە ئەتۆمییەكەی ئێران، هەروەك ڕەخنەگران هۆشدارییان دابوو كە یاداشتەكە دەسەڵاتێكی زۆر بە تاران دەدات و ڕێگەی پێ دەدات گەرووی هورمز وەك كارتێكی فشار بەكاربهێنێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    ترەمپ هێرشی توندی كردە سەر ئەو کەسانەى كە دەڵێن بەرانبەر بە ئێران نەرم بووە

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئه‌مریكا: پێداچوونه‌وه‌ به‌ نه‌خشه‌ و پێگه‌ی هێزه‌كانمان له‌ ئه‌وروپا ده‌كه‌ین

  • 8 کاتژمێر پێش ئێستا

    قالیباف: ڕێککەوتنی کۆتایی لەگەڵ ئەمریکا دەبێت لە ئەنجومەنی ئاسایش پەسەند بکرێت

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    تڕه‌مپ: به‌شێكی گه‌رووی هورمز كراوه‌ته‌وه‌ و له‌ دوو ڕۆژی داهاتوو به‌ ته‌واوی ده‌كرێته‌وه‌

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    میدیای ئێرانی: ئه‌و زانیاریانه‌ی له‌سه‌ر ڕێكه‌وتنه‌كه‌ بڵاو كراونه‌ته‌وه‌ ڕاست نین

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ڕووسیا: هیچ ده‌ستپێشخه‌رییه‌ك بۆ كۆبوونه‌وه‌ی پووتین و زیلێنسكی نه‌كراوه‌

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا: هیچ بڕه‌ پاره‌یه‌ك به‌ ئێران نادرێت

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    تڕه‌مپ: ڕێكه‌وتنه‌كه‌ باشه‌ و گره‌نتی ئه‌وه‌ ده‌كات كه‌ ئێران نابێته‌ خاوه‌نی چه‌كی ئه‌تۆمی

سەرەتا