1 کاتژمێر پێش ئێستا 92 جار خوێنراوەتەوە

تڕه‌مپ: به‌شێكی گه‌رووی هورمز كراوه‌ته‌وه‌ و له‌ دوو ڕۆژی داهاتوو به‌ ته‌واوی ده‌كرێته‌وه‌

په‌یام

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند گەرووی هورمز بەشێکی کراوەتەوە و لە دوو ڕۆژی داهاتوودا بە تەواوی دەکرێتەوە، هاوکات کاریگەرییەکانی ڕێککەوتنی ئەمدواییەی لەگەڵ ئێران خستەڕوو. 
سەرۆکی ئەمریکا ئاماژەی پێ کرد کە گەمارۆکانی سەر ئێران کاریگەر بوون، بەڵام هۆشداریی توندی دایە تاران و ڕایگەیاند ئەگەر ئێرانییەکان بە باشی ڕەفتار نەکەن، ئەوا واشنتۆن سەرلەنوێ بۆردومانکردنیان دەستپێدەکاتەوە. 

ترەمپ ڕەخنەی لە ئیدارەی پێشووی وڵاتەکەی گرت و وتی ئێرانییەکان ئۆبامایان هەڵخەڵەتاند و ملیاران دۆلاریان بەدەستهێنا، بەڵام ئەم ڕێککەوتنە نوێیەی ئێستا لەبەر چەندین هۆکار باشە، کە گرنگترینیان ڕێگریکردنە لەوەی ئێران ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی. 
لەبارەی دەرئەنجامە ئابوورییەکانی ڕێککەوتنەکە، سەرۆکی ئەمریکا ڕوونیکردەوە کە دەستبەجێ دوای ڕاگەیاندنی واژۆکردنی ڕێککەوتنەکە، نرخی نەوت و سووتەمەنی لە بازاڕەکانی جیهاندا دابەزیوە و نیشاندەرەکانی بۆرسەش بەرزبوونەتەوە. 

ئاماژەی بەوەش کرد کە بەپێی دەقی یاداشتی لێکتێگەیشتنەکە، ئەمریکا هیچ بڕە پارەیەک بە ئێران نادات، بەڵام ناتوانن ڕێگری لە لایەنەکانی دیکە بکەن کە وەبەرهێنان لەو وڵاتەدا بکەن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    تڕه‌مپ: به‌شێكی گه‌رووی هورمز كراوه‌ته‌وه‌ و له‌ دوو ڕۆژی داهاتوو به‌ ته‌واوی ده‌كرێته‌وه‌

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    میدیای ئێرانی: ئه‌و زانیاریانه‌ی له‌سه‌ر ڕێكه‌وتنه‌كه‌ بڵاو كراونه‌ته‌وه‌ ڕاست نین

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    ڕووسیا: هیچ ده‌ستپێشخه‌رییه‌ك بۆ كۆبوونه‌وه‌ی پووتین و زیلێنسكی نه‌كراوه‌

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا: هیچ بڕه‌ پاره‌یه‌ك به‌ ئێران نادرێت

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    تڕه‌مپ: ڕێكه‌وتنه‌كه‌ باشه‌ و گره‌نتی ئه‌وه‌ ده‌كات كه‌ ئێران نابێته‌ خاوه‌نی چه‌كی ئه‌تۆمی

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    بەریتانیا: یۆرانیۆمی پیتێنراو بە ئۆکرانیا دەدەین

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    بۆچى دانووستانەکان لە پاکستان کران و واژوو کردنەکە دەبرێتە سویسرا؟

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    بۆ سەرکەوتنی ڕێکەوتن؛ ئەمریکا فشار لە ئیسرائیل دەکات لە سوریا و لوبنان بکشێتەوە

سەرەتا