2 کاتژمێر پێش ئێستا
132 جار خوێنراوەتەوە
میدیای ئێرانی: ئهو زانیاریانهی لهسهر ڕێكهوتنهكه بڵاو كراونهتهوه ڕاست نین
پهیام
ئاژانسی هەواڵی تەسنیمی ئێرانی لە زاری سەرچاوەیەکی نزیک لە شاندی دانوستانکاری وڵاتەکەیەوە ڕایگەیاند، ئەو دەقەی ئاژانسی بلۆمبێرگی ئەمریکی دەربارەی ڕەشنووسی لێکتێگەیشتنی نێوان هەردوولا بڵاوی كردوهتهوه، نادروستە و کەموکوڕی زۆری تێدایە.
سەرچاوەکە ئاماژەی پێ کردووە کە زانیارییەکانی ڕاپۆرتەکەی بلۆمبێرگ، بەتایبەت ئەو بەشەی پەیوەندی بە بڕگەی یەکەم و دۆخی گەرووی هورمزەوە هەیە، چەندین دەستەواژە و زاراوەی سەرەکی و گرنگ پشتگوێ دەخەن کە لە ناوەڕۆکی ڕاستەقینەی لێکتێگەیشتنەکەدا هەن، بۆیە گوزارشت لە ڕاستی ڕێککەوتنەکە ناکەن.
هاوکات ئەوەش خراوەتە ڕوو کە بەپێی ڕێککەوتنی پێشوەختەی نێوان هەردوو لایەنی دانوستانکار، دەقی کۆتایی و فەرمی یاداشتی لێکتێگەیشتنەکە تەنیا دوای واژۆکردنی فەرمی لەلایەن هەردوولاوە بۆ ڕای گشتی بڵاودەکرێتەوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە