5 رۆژ پێش ئێستا 249 جار خوێنراوەتەوە

ڕووسیا هێرشێکى دیکەى بەرفراوانى کردە سەر ناوچەکانى ئۆکرانیا

پەیام
لە ئەنجامی هێرشێکی بەرفراوانی مووشەکی و درۆنیی ڕووسیا بۆ سەر کیێڤی پایتەخت و ناوچەکانی دیکەی ئۆکرانیا، لانی کەم ‎١٠‎ کەس کوژران، دەیان کەس برینداربوون و زیانێکی زۆر بەر ژێرخانی وڵاتەکە گەیشت. 

وەزارەتی بەرگریی ڕووسیا لە بەیاننامەیەکدا لە تۆڕی تێلیگرام ڕایگەیاند، هێزەکانیان بە چەکی پێشکەوتوو و دوورمەودا لە ڕێگەی ئاسمان، وشکانی و دەریاییەوە هێرشێکی بەرفراوانیان کردووەتە سەر کیێڤ و چەند ناوچەیەکی دیکە. ئامانجی هێرشەکانیش پێگەی سەربازی و دامەزراوەکانی وزە بووە لە پایتەخت و دەوروبەری، لەگەڵ چەندین فڕۆکەخانەی سەربازی لە ناوچە جیاوازەکانی ئۆکرانیا. 

لە بەرانبەردا، لێپرسراوانی ئۆکرانیا ئاماری قوربانییەکانیان بڵاوکردەوە. تەیمور تکاچێنکۆ، سەرۆکی ئیدارەی سەربازیی کیێڤ ڕایگەیاند تەنیا لە سەنتەری پایتەخت ‎٩‎ کەس کوژراون و ‎٤٦‎ کەسی دیکەش برینداربوون. هاوکات لە شارۆچکەی بوچا لە دەوروبەری کیێڤ، کەسێکی دیکە گیانی لەدەستداوە، کە بەو هۆیەوە میکۆلا کالاتشنیک، بەرپرسی ئیدارەی سەربازیی ناوچەکە، مۆسکۆی تۆمەتبار کرد بەوەی کە بە ئەنقەست خەڵکی مەدەنی و ژێرخانی شارستانیی کردووەتە ئامانج. 

بەپێی زانیارییەکانی دەزگای فریاگوزاریی ئۆکرانیا، لانی کەم ‎١٥‎ باڵەخانەی نیشتەجێبوون لە کیێڤ زیانیان بەرکەوتووە یان خاپوور بوون، لە نێویاندا باڵەخانەیەکی نۆ نهۆمی لە ناوچەی پۆدێلسکی و کۆگایەک لە ناوچەی ئۆبۆلۆنسکی، کە تا ئێستاش تیمەکانی فریاگوزاری سەرقاڵی گەڕانن بەدوای قوربانییاندا. ئەم شەپۆلە نوێیە لە کاتێکدایە کە هەفتەی ڕابردوو لە سەختترین هێرشی ڕووسیادا بۆ سەر پایتەخت لە سەرەتای جەنگەکەوە، ‎٣٠‎ کەس کوژران و نزیکەی ‎١٠٠‎ کەسی دیکەش برینداربوون.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    بۆسنە.. ڕوفاتی 10 قوربانی دیکەى كۆمەڵكوژیی سێبرێنیتسا بەخاكسپێردرا

  • 9 کاتژمێر پێش ئێستا

    بڕینەوەى دارستانەكانی ئەمەزۆن لە بەڕازیل بە ڕێژەی 38% كەمیكردووە

  • 10 کاتژمێر پێش ئێستا

    ترەمپ: ئێران تیرۆرمبکات، هەزار مووشەكیان ئاڕاستە دەکرێت

  • 12 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەمریكا سزای بەسەر 14 كۆمپانیا و كەسایەتی ئێرانیدا سەپاند

  • 14 کاتژمێر پێش ئێستا

    یەكێتیی ئەورووپا: دیزاینی فەیسبووك و ئینستاگرام هۆکارە بۆ "ئالوودەبوون"ی بەكارهێنەران

  • 14 کاتژمێر پێش ئێستا

    بەریتانیا.. سووتاندنى پەیكەری مزگەوتێك ناڕەزایی و کاردانەوەى توندى لێکەوتەوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ترەمپ: ڕێنماییم داوە بە وێرانکردنى ئێران ئەگەر لە كوشتنم سەركەوتوو بوون

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    گیانلەدەستدان بەهۆی بوومەلەرزەكەی ڤەنزوێلاوە گەیشتە نزیکەى 4000 كەس

سەرەتا