3 رۆژ پێش ئێستا 248 جار خوێنراوەتەوە

تڕه‌مپ: كاتی زۆرمان له‌گه‌ڵ ئێرانییه‌كاندا به‌فیڕۆ دا

په‌یام
لە نوێترین پێشهاتدا، گرژییەکانی نێوان واشنتن و تاران گەیشتووەتە لوتکە، دوای ئەوەی ئەمریکا دەیان پێگەی ئێرانی بۆردومان کرد و سوپای پاسدارانیش لە وەڵامدا چەندین بنکەی سەربازیی ئەمریکای لە ناوچەکە کردە ئامانج. 
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە میانی دیدارێکدا لەگەڵ سکرتێری گشتیی هاوپەیمانیی باکووری ئەتڵەسی (ناتۆ) پێش دەستپێکردنی لوتکەی هاوپەیمانییەکە لە ئەنقەرە، ڕایگەیاند پێی وایە یاداشتی لێکتێگەیشتنی نێوان وڵاتەکەی و ئێران کۆتایی هاتووە.
ترەمپ بە توندی هێرشی کردە سەر سەرکردەکانی ئێران و بە "کەسی نەخۆش و خراپەکار" وەسفی کردن، جەختیشی لەوە کردەوە کە واشنتن هەرگیز ڕێگە نادات تاران ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی و کاتی زۆریان لەگەڵ ئەو وڵاتە بەفیڕۆ داوە. 
لە بەرانبەردا، مەسعود پزیشکیان، سەرۆككۆماری ئێران جەختی لەوە کردەوە کە وڵاتەکەی بە توندی پێداگرە لەسەر بەرگریکردن لە مافە ڕەواکانی خۆی. هاوکات، ناوەندی ئۆپەراسیۆنەکانی "خاتەمولئەنبیا" ی سەر بە هێزە چەکدارەکانی ئێران هۆشداریی داوەتە وڵاتانی ناوچەکە و ڕایگەیاندووە، هەر پێگەیەک ئاسانکاری بۆ سوپای ئەمریکا بکات بۆ هێرشکردنە سەر خاکی ئێران، بە ئامانجێکی ڕەوای هێزەکانیان هەژمار دەکرێت. 
ئەم پەرەسەندنانە دوای ئەوە دێن کە ڕۆژی چوارشەممە، سوپای ئەمریکا ڕایگەیاند هێرشیان کردووەتە سەر زیاتر لە ٨٠ ئامانجی ئێرانی، ئەمەش وەک کاردانەوەیەک بەرانبەر بەو هێرشانەی کە کرانە سەر سێ کەشتی لە گەرووی هورمز و تاران بە ئەنجامدانیان تۆمەتبار کرا. وەک وەڵامێکیش بۆ هێرشەکانی ئەمریکا، سوپای پاسدارانی ئێران ڕایگەیاند دەیان دامەزراوەی سەربازیی ئەمریکایان لە هەریەک لە وڵاتانی بەحرەین و کوێت کردووەتە ئامانج.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    بۆسنە.. ڕوفاتی 10 قوربانی دیکەى كۆمەڵكوژیی سێبرێنیتسا بەخاكسپێردرا

  • 10 کاتژمێر پێش ئێستا

    بڕینەوەى دارستانەكانی ئەمەزۆن لە بەڕازیل بە ڕێژەی 38% كەمیكردووە

  • 11 کاتژمێر پێش ئێستا

    ترەمپ: ئێران تیرۆرمبکات، هەزار مووشەكیان ئاڕاستە دەکرێت

  • 13 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەمریكا سزای بەسەر 14 كۆمپانیا و كەسایەتی ئێرانیدا سەپاند

  • 15 کاتژمێر پێش ئێستا

    یەكێتیی ئەورووپا: دیزاینی فەیسبووك و ئینستاگرام هۆکارە بۆ "ئالوودەبوون"ی بەكارهێنەران

  • 15 کاتژمێر پێش ئێستا

    بەریتانیا.. سووتاندنى پەیكەری مزگەوتێك ناڕەزایی و کاردانەوەى توندى لێکەوتەوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ترەمپ: ڕێنماییم داوە بە وێرانکردنى ئێران ئەگەر لە كوشتنم سەركەوتوو بوون

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    گیانلەدەستدان بەهۆی بوومەلەرزەكەی ڤەنزوێلاوە گەیشتە نزیکەى 4000 كەس

سەرەتا