4 رۆژ پێش ئێستا 249 جار خوێنراوەتەوە

دیمەشق... ئیمانوێل ماکرۆن لەگەڵ ئەحمەد شەرع کۆبووەوە


ئیمانوێل ماکرۆن دوای گەیشتنی بۆ دیمەشق، ئەمڕۆ لە کۆشکی گەل لەگەڵ ئەحمەد شەرع کۆبووەوە بۆ داڕشتنی نەخشەڕێگایەکی نوێی ئابووری و سیاسی لە نێوان هەردوو وڵاتدا. 
لە کۆبوونەوەکەدا، ئەحمەد شەرع جەختی کردەوە سووریا بەهۆی پێگە جوگرافییەکەیەوە ڕۆڵی گرنگی خۆی لە ناوچەکەدا وەرگرتووەتەوە و دەیانەوێت فەڕەنسا ببێتە هاوبەشی یەکەمیان لە بازاڕ و ڕێڕەوە نێودەوڵەتییەکاندا. ناوبراو ئاماژەی پێ کرد ئەو لایەنانەی زوو دەست بە وەبەرهێنان دەکەن قازانجی مێژوویی بەدەستدەهێنن؛ وەزیری ئابووریی سووریاش جەختی کردەوە هەموو ئاسانکارییەک بۆ وەبەرهێنەرانی فەڕەنسی دەکەن تاوەکو ببنە هاوبەشی سەرکەوتن لە پڕۆژە نوێیەکاندا. لای خۆشییەوە، ئیمانوێل ماکرۆن ڕایگەیاند فەڕەنسا یەکەم وڵات بووە سزاکانی سەر سووریای هەڵگرتووە و ئێستا کار دەکەن تاوەکو ئەو وڵاتە بکەنە پڕۆژەیەکی ئابووریی گەورە لەسەر ئاستی هەرێمی. 
فەڕەنسا ئامادەیی خۆی نیشان دا بۆ هاوکاریی سووریا لە چاکسازیی کەرتی بانکی و پەرپێدانی کەرتی وزەدا، و ماکرۆنیش جەختی کردەوە وەبەرهێنەرانی وڵاتەکەی ئامادەی دەستبەکاربوونی خێران لە دیمەشق. ناوبراو ئاماژەی پێ کرد کە دوای دیدارەکەی لەگەڵ پێکهاتە جیاوازەکان، سەرسام بووە بە کەرامەت و ئیرادەی گەلی سووریا، بۆیە سوورە لەسەر بەردەوامیی سەردانەکەی و جێبەجێکردنی پلانە هاوبەشەکان. ئەم گفتوگۆیانەی نێوان هەردوو شاندەکە وەک وەرچەرخانێکی مێژوویی لە پەیوەندییەکانی سووریا و یەکێتی ئەورووپا دەبینرێن، کە ئامانج لێی گەڕاندنەوەی سەقامگیریی ئابووری و دووبارە بنیاتنانەوەی ژێرخانی وێرانبووی وڵاتەکەیە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    بۆسنە.. ڕوفاتی 10 قوربانی دیکەى كۆمەڵكوژیی سێبرێنیتسا بەخاكسپێردرا

  • 10 کاتژمێر پێش ئێستا

    بڕینەوەى دارستانەكانی ئەمەزۆن لە بەڕازیل بە ڕێژەی 38% كەمیكردووە

  • 11 کاتژمێر پێش ئێستا

    ترەمپ: ئێران تیرۆرمبکات، هەزار مووشەكیان ئاڕاستە دەکرێت

  • 13 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەمریكا سزای بەسەر 14 كۆمپانیا و كەسایەتی ئێرانیدا سەپاند

  • 15 کاتژمێر پێش ئێستا

    یەكێتیی ئەورووپا: دیزاینی فەیسبووك و ئینستاگرام هۆکارە بۆ "ئالوودەبوون"ی بەكارهێنەران

  • 15 کاتژمێر پێش ئێستا

    بەریتانیا.. سووتاندنى پەیكەری مزگەوتێك ناڕەزایی و کاردانەوەى توندى لێکەوتەوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ترەمپ: ڕێنماییم داوە بە وێرانکردنى ئێران ئەگەر لە كوشتنم سەركەوتوو بوون

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    گیانلەدەستدان بەهۆی بوومەلەرزەكەی ڤەنزوێلاوە گەیشتە نزیکەى 4000 كەس

سەرەتا