2 کاتژمێر پێش ئێستا
96 جار خوێنراوەتەوە
كاندیدی سەرۆكوەزیرانی بەریتانیا داوای لێپرسینەوەی خێرا لە ئیسرائیل دەكات
پەیام
كاندید بۆ پۆستی سەرۆكوەزیرانی بەریتانیا، بە توندی سەركۆنەی ئەو وێرانكارییانە دەكات كە لەلایەن سوپای داگیركەرەوە لە كەرتی غەززە ئەنجام دەدرێن و داوای لێپرسینەوەی خێرا و سەپاندنی سزای قورس بەسەر قەوارەی ئیسرائیلدا دەكات.
ئاندی بێرنهام، لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ ڕۆژنامەی (گاردیان) ڕایگەیاند كە بەڵگەكانی ئەنجامدانی تاوانی جەنگ لە غەززە لەلایەن ئیسرائیلەوە لە زیادبووندان. لەو بارەیەوە ڕەخنەی لە هەڵوێستی لاوازی حكومەتی وڵاتەكەی بە سەرۆكایەتی كیەر ستارمەر بە تایبەت لە سەرەتای جەنگەوە گرت و لەو ڕووەوە داوای لێبوردنی كرد و داواشی كرد بەریتانیا سیاسەتێكی زۆر توندتر بەرانبەر ئەو پێشێلكارییانە بگرێتە بەر.
ئەو كاندیدەی پۆستی سەرۆكوەزیرانی بەریتانیا دەڵێت: مەرگەساتی غەززە برینێكی قووڵە لەسەر ویژدانی مرۆڤایەتی.
ڕاشیگەیاند: نابێت چیتر چاوپۆشی لە كوشتنی هاووڵاتییانی بێتاوان و منداڵان بكرێت. لێپرسینەوەش لە بكوژان ئەركی دادگا نێودەوڵەتییەكانە.
بێرنهام بەڵێنی دا ئەگەر دەسەڵات بگرێتە دەست لەگەڵ هاوپەیمانە نێودەوڵەتییەكانی كار بۆ كۆتاییهێنان بەو نەهامەتییە دەكات و داواشی كرد دەستبەجێ كۆتوبەندی توند بخرێتە سەر فرۆشتنی چەك بە قەوارەكە بۆ دڵنیابوون لەوەی چەكی بەریتانی لە غەززە و كەناری ڕۆژئاوا بەكار ناهێنرێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە