2 کاتژمێر پێش ئێستا 44 جار خوێنراوەتەوە

كۆریای باكوور بۆ بەهێزكردنی سوپاکەى پەرە بە چەکى ئەتۆمى دەدات

پەیام 

كۆریای باكوور هەنگاوێكی مەترسیدار بۆ مۆدێرنكردنی سوپاكەی دەنێت و بڕیاری داوە بەشێوەیەكی فراوان هێزی ئەتۆمیی وڵاتەكەی پەرە پێ بدات، تاوەكو ڕووبەڕووی هەر هەڕەشەیەكی دەرەكی ببێتەوە. 

ئەمڕۆ هەینی، ئاژانسی هەواڵی ناوەندیی كۆریای باكوور بڵاوی كردەوە "ئەم بڕیارە چارەنووسسازە لە میانی كۆبوونەوەیەكی فراوانی لیژنەی ناوەندیی سەربازیی پارتی كرێكارانی دەسەڵاتداردا پەسەند كراوە كە تیایدا نەخشەڕێگایەكی نوێ بۆ سوپا داڕێژراوە".
 
بەپێی ڕاگەیەنراوی ئاژانسەكە "ڕێكارە سەربازییەكان بەهێزكردنی توانای ئەتۆمی لە ڕووی چەندێتی و چۆنێتییەوە، هاوكات یەكخستن و مۆدێرنكردنی بنكە سەربازییەكان و خێراكردنی بونیادنانی بنكەی دەریایی پێشكەوتووش لەخۆ دەگرن".
 
لە بەشێكی دیكەی ڕاگەیەنراوەكەدا هاتووە: كیم جۆنگ ئون، سەرۆكی كۆریای باكوور لە كۆبوونەوەكەدا ئەو هەنگاوەی بە گرەنتی پاراستنی ئاسایشی نیشتمانی ناو برد و ڕایشیگەیاند: تەنیا بە سوپایەكی زۆر بەهێز دەتوانرێت ڕووبەڕووی مەترسییەكان ببینەوە. 

ئەمە لە كاتێكدایە كە سەرەتای ئەم مانگە، سەرۆكی كۆریای باكوور سەرپەرشتیی تاقیكردنەوەی چەكی كەشتیی جەنگیی نوێی كردبوو و بەڵێنی دابوو هێزی دەریایی وڵاتەكەی بە چەكی ئەتۆمی پڕچەك بكات. 

ئەم هەوڵانە لەكاتێكدان، كۆریای باكوور لە پاش شكستی دانوستانەكانی لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا لە ساڵی 2019، بەردەوام جەخت لەسەر ناسنامەی خۆی وەك دەوڵەتێكی ئەتۆمی دەكاتەوە. 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    كاندیدی سەرۆكوەزیرانی بەریتانیا داوای لێپرسینەوەی خێرا لە ئیسرائیل دەكات

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    كۆریای باكوور بۆ بەهێزكردنی سوپاکەى پەرە بە چەکى ئەتۆمى دەدات

  • 23 کاتژمێر پێش ئێستا

    به‌ریتانیا: هێرشه‌كانی ئێران بۆسه‌ر وڵاتانی كه‌نداو پێشێلكاری نێوده‌وڵه‌تین

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    تڕه‌مپ: كاتی زۆرمان له‌گه‌ڵ ئێرانییه‌كاندا به‌فیڕۆ دا

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    تڕه‌مپ: ئاگربه‌ست كۆتایی هات و ئه‌مریكا كاره‌كانی جێبه‌جێ ده‌كات

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    توركیا.. لوتكه‌ی ناتۆ تاوتوێی زیادكردنی خه‌رجییه‌ سه‌ربازییه‌كان ده‌كات

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    دیمەشق... ئیمانوێل ماکرۆن لەگەڵ ئەحمەد شەرع کۆبووەوە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    نیویۆرک تایمز: پێدەچێت تڕەمپ ڕازی بێت بە گەڕانەوەی تورکیا بۆ بەرنامەی فڕۆکەی ئێف ‎٣٥‎

سەرەتا