2 کاتژمێر پێش ئێستا
182 جار خوێنراوەتەوە
ئێران سەرجەم وتوێژەكانی لەگەڵ ئەمریكا ڕاگرت
پەیام
بە پاساوی پابەندنەبوونی ئەمریكا بە ڕێككەوتنەوە، ئێران سەرجەم وتوێژەكانی لەگەڵ ئەمریكا هەڵپەسارد.
ئەمڕۆ، شەممە، ئێران ڕایگەیاند: بەهۆی پێشێلكردنی بەندەكانی یاداشتی لێكتێگەیشتنی ئیسلاماباد لەلایەن واشنتۆنەوە، ئامادە نییە بەردەوامی بە وتوێژەكان بدات.
لەوبارەوە تەلەفزیۆنی فەڕمیی ئێران بڵاوی كردەوە: بەهۆی ناپابەندیی ئەمریكا بە یاداشتی لێكتێگەیشتنەكەوە، ئێران ئامادە نییە درێژە بە دانوستانەكان بدات.
لای خۆیەوە عەباس عەراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران، وەزیری گەنجینەی ئەمریكای بە پێشێلكردنی بەندی نۆیەمی یاداشتەكە تۆمەتبار كرد، ئەویش دوای ئەوەی گوژمەیەك سزای نوێی بەسەر ژمارەیەك دامەزراوە و كەسایەتی ئێراندا سەپاند.
عەراقچی جەختی كردەوە كە "پابەندبوون، دەبێت دوولایەنە بێت، ئێرانیش تا ئێستا بەڵێنەكانی خۆی جێبەجێ كردووە".
ئەمەو هەر ئەمڕۆ وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ گفتوگۆكردن لەسەر پرسی گەرووی هورمز گەیشتە عوممان.
هاوكات، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران قسەكانی سەرۆكی ئەمریكای لەبارەی داواكاریی ئێران بۆ بەردەوامیی دانوستان ڕەت كردەوە و ڕایگەیاند: تاران تەنیا ڕەزامەندییان لەسەر سەردانی شاندێكی نێوەندگیری قەتەری بۆ سەردانی وڵاتەكە نیشان داوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە