11/07/2026 266 جار خوێنراوەتەوە

بەهۆى نزاکردنى بۆ شەهیدان، ئیسرائیل موفتی قودسی دوورخستەوە

پەیام 

 دوای دەستگیركردنی لە ئەقسا بەهۆی نزا بۆ شەهیدان، قەوارەی زایۆنی بۆ جاری چەندهەمین موفتی قودسی دوور خستەوە.

دەسەڵاتدارانی قەوارەی زایۆنی، شێخ محەمەد حسێن، موفتی گشتی قودسیان دوای وتاری هەینی كە 70 هەزار كەسی تێیدا ئامادە بوو، دەستگیر كرد و پاش چەند كاتژمێرێك بە مەرجی دوورخستنەوەی لە مزگەوتی ئەقسا ئازادیان كرد. 

هۆكاری دەستگیركردنەكەی موفتی گشتیی قودس بۆ نزاكردنی بۆ "شەهیدان" لە وتارەكەیدا دەگەڕێتەوە كە وتوێتی "خوایە لەگەڵ پێغەمبەران و شەهیدان و ڕاستگۆیان حەشرمان بكەیت".

شێخ محەمەد حسێن 76 ساڵ، كە لە ساڵی 2006ـەوە موفتی گشتی قودس و فەڵەستینە، تا ئێستا چەند جارێك دەستگیر كراوە و كۆتا جاریش ساڵی ڕابردوو بۆ ماوەی شەش مانگ لە مزگەوتی ئەقسا دوور خرایەوە.

بەپێی زانیارییەكان، دەسەڵاتدارانی قەوارەی زایۆنی هەر كەسێك وشەی (شەهیدان) بەكار بهێنێت دەستگیری دەكات، جا لە وتاری ئایینیدا بێت، یان لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان، بەو هۆیەوە لە چەند مانگی ڕابردووەوە تا ئێستا سەدان كەسی فەڵەستینی دەستگیر كردووە.
 
هەر لەو میانەیەدا نزیكەی 100 ژنە فەڵەستینی بەهۆی كارلێكیان لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان دەستگیر كراون، یان ڕاوەدونراون.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    قه‌ته‌ر: له‌ هه‌وڵه‌كان بۆ نێوه‌ندگیری تاران و واشنتن به‌رده‌وامین

  • 8 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئه‌مریكا ناوی سوریای له‌ لیستی وڵاتانی پاڵپشتیكاری تیرۆر ده‌رهێنا

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    کوەیت بەبڕیارێک ڕێگا دەگرێت لە دەنگدانی ئەو کەسانەی ڕەگەزنامەی دووەمیان کوەیتییە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    پزیشكیان: ئێران نەك هەر نەڕووخا، بەڵكو جیهانیشی سەرسام كرد

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    بۆ شكاندنی چەقبەستوویی دانوستانەكان، فەرماندەی سوپای پاكستان دەگاتە تاران

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سوریا: له‌دوای هێرشه‌ ئاسمانییه‌كه‌وه‌ په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ ته‌لئه‌بیب پچڕاون

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    کەناری رۆژاوا... بە چەقۆ هێرش ئەنجام درا و گەنجێک بریندار کرا

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ڕاپۆرت: لە گرژییەوە بۆ هێورکردنەوە؛ تەلئەبیب زمانی بەرانبەر تورکیا گۆڕیــوە

سەرەتا