1 کاتژمێر پێش ئێستا 143 جار خوێنراوەتەوە

بۆ ڕازیكردنی ئەمریكا، توركیا سیستمی بەرگریی ئێس 400ی ڕووسی فرۆشتووە

پەیام 

لە هەوڵێكدا بۆ ڕازیكردنی ئەمریكا و لەپێناو بەدەستهێنانی فڕۆكەی جەنگیی (F-35)، توركیا سیستمی بەرگریی (S-400)ی ڕووسی بە وڵاتێكی دیكە دەفرۆشێتەوە.

ڕۆژنامەی حوڕییەتی توركی دوێنێ بڵاوی كردەوە: توركیا سیستمی بەرگریی مووشەكیی ئێس400ی ڕووسی بە وڵاتی سێیەم فرۆشتووەتەوە و بەمزووانە وردەكاریی گرێبەستەكە ئاشكرا دەكرێت.

ڕۆژنامەكە لەسەر زاری ڕۆژنامەنووسێكی نزیك لە حكوومەتەوە ئەوەی بڵاو كردەوە كە سیستمە ڕووسییەكە بە وڵاتێكی كەنداو كە یان ئیماڕاتە، یان قەتەر، فرۆشراوە و رۆژى پێنجشەممە وردەكارییەكانی كۆتایی گرێبەستەكە تەواو كراوە.

پێشتریش ئاژانسی (بلومبێرگ)ی ئەمریكی بڵاوی كردەوە توركیا هەوڵی بەدەستهێنانی ڕەزامەندیی مۆسكۆ بۆ هەناردەكردنەوەی سیستمی (ئێس400) كە بووەتە گەورەترین كۆسپ لەبەردەم پەیوەندییەكانی توركیا و ئەمریكا و هۆكاری سەرەكیی سزاكانی سەر ئەنقەرە، بۆ لایەنی سێیەم دەدات.

پێشتر و بەر لە لوتكەی ناتۆ، دانوستانەكانی ئەنقەرە و مۆسكۆ بۆ ئەو مەبەستە دەستیان پێ كردبوو، ئەوەش دوای ئەوەی سەرۆكی ئەمریكا گڵۆپی سەوزی بۆ پێداچوونەوە بە بڕیاری قەدەغەكردنی فرۆشتنی فڕۆكەی (F-35) بە توركیا هەڵكرد. 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    بۆ ڕازیكردنی ئەمریكا، توركیا سیستمی بەرگریی ئێس 400ی ڕووسی فرۆشتووە

  • 16 کاتژمێر پێش ئێستا

    دەركەوتنی وەرگێڕێكی باڵاپۆش لە لوتكەی ناتۆدا سەرنجی میدیاكانی جیهانی ڕاكێشایەوە

  • 16 کاتژمێر پێش ئێستا

    مەراسیمی خامنەیی ئاماری گەورەترین پرسەی مێژوویی لە جیهاندا بە فەرمی شكاند

  • 16 کاتژمێر پێش ئێستا

    شاندێكی قەتەری بۆ كەمكردنەوەی گرژییەكان لە ئێرانە

  • 17 کاتژمێر پێش ئێستا

    پەرلەمانی توركیا نوێنەرانی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بانگهێشت دەكات

  • 23 کاتژمێر پێش ئێستا

    سی ئێن ئێن: سەرەڕاى هێرشەکان، ئەمریکا چاوی لە دەستپێشخەریی دیبلۆماسییە

  • 24 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران.. تەرمی خامنەیی و چوار لە ئەندامانی خێزانەكەی، لە مەشهەد نێژران

  • 24 کاتژمێر پێش ئێستا

    ترەمپ لە جێگیركردنی هێزى سەربازی لە غـ.ەززە دووچاری شكست بووە

سەرەتا