پێش 4 هەفتە 228 جار خوێنراوەتەوە

سەرۆكی لوبنان: هەرگیز لە بڕیاری دانوستان لەگەڵ ئـیسرائیل پاشگەز نابمەوە

پەیام 

سەرۆككۆماری لوبنان جەخت لە بڕیاری دانوستان لەگەڵ قەوارەی ئیسرائیل دەكاتەوە و ڕایدەگەیەنێت: ڕەخنەكان هەوڵێكن بۆ ئەوەی لوبنان وەك كارتێك بەدەست ئێرانەوە بمێنێتەوە.

لە كۆبوونەوەیەكدا لەگەڵ شاندێكی كوتلەی پەڕلەمانیی "كۆماریی بەهێز" بە سەرۆكایەتیی سەمیر جەعجەع لە كۆشكی سەرۆكایەتی، جۆزێف عۆن سەرۆككۆماری لوبنان پرسیاری ئەوەی كرد كە: تا كەی دەبێت گەلی لوبنان باجی ئەو جەنگانە بدات كە لە دەرەوە و بۆ بەرژەوەندیی بێگانە هەڵدەگیرسێنرێن؟!

 عۆن لە میانی كۆبوونەوەكەدا دووپاتی كردەوە كە "ڕێككەوتنی چوارچێوە" لەگەڵ ئیسرائیل دەبێتە هۆی گەڕاندنەوەی مافەكانی لوبنان لە ڕێگەی دیپلۆماسییەوە، ئەگەر بێتو ئیسرائیل پابەندی بڕگەكانی بێت.

ڕایشیگەیاند: هەرگیز لە بڕیاری دانوستان لەگەڵ ئیسرائیل پاشگەز نابمەوە. 

لە بەرانبەردا، حزبوڵڵا و چەند هێزێكی سیاسیی دیكەی لوبنانی بە توندی دژی ئەم پڕۆسەیەن و پێیان وایە ڕێككەوتنەكە تەنیا خزمەت بە قەوارەی ئیسرائیل دەكات، بەڵام سەرۆكی لوبنان دەڵێت: ڕەخنەگرتن لەو ڕێككەوتنە بۆ ئەوەیە بەیرووت وەك كارتێك بەدەست تارانەوە بمێنێتەوە.

ڕێككەوتنی چوارچێوە لە حوزەیرانی ڕابردوو بە سەرپەرشتی ئەمریكا لەنێوان تەلئەبیب و بەیرووت واژوو كرا، باس لە كشانەوەی قۆناغبەقۆناغی ئیسرائیل لە بەرانبەر بڵاوەپێكردنی سوپای لوبنان و داماڵینی چەكی حزبوڵڵا دەكات، بەڵام تا ئێستا نە سوپای قەوارەكە لە خاكی لوبنان كشاوەتەوە و نە حزبوڵڵاش ئامادەیە چەك دابنێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 47 خولەک پێش ئێستا

    ئەمریكا: هاتوچۆ لە گەرووی هورمز دەستپێبكاتەوە گەمارۆی سەر ئێران هەڵدەگیرێت

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    کەشتییەکان لە گەرووى بابولمەندەب فێڵ بەکاردێنن تاوەکو لە هێرشەکان پارێزراوبن

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەمریكا: ڕێککەوتنى نوێ بۆ كردنەوەی گەرووی هورمز نرخەكانی وزە دادەبەزێنێت

  • 15 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەبوزەبی: تائێستا 15 كەشتیمان كراونەتە ئامانج و قوربانیشیان لێكەوتووەتەوە

  • 15 کاتژمێر پێش ئێستا

    بەئامانجی ڕووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگارییەكان، سعوودیە و توركیا و پاكستان ڕێككەوتننامەیەکیان واژوو كرد

  • 17 کاتژمێر پێش ئێستا

    بەهۆى شکستهێنان لە هێرشەکانى سەر ئێران، سەرۆكی مۆساد دوو بەرپرسی لە كار لادا

  • 23 کاتژمێر پێش ئێستا

    هاتووچۆی تانكەرە نەوتەكان لە گەرووی هورمز کەمیکرد و لە بابولمەندەب زیادیكرد

  • 23 کاتژمێر پێش ئێستا

    دوای دەستگیركردنی دەیان فەڵەستینی، سوپای ئیسرائیل لە كەمپی قەلەندیا كشایەوە

سەرەتا