11/07/2026 215 جار خوێنراوەتەوە

قاڵیباف: بە توندی وەڵامی هەر پێشێلكارییەكی ئەمریكا دەدەینەوە

پەیام 

سەرۆكی پەرلەمانی ئێران هۆشداری دەداتە ئەمریكا كە وڵاتەكەی وەڵامی هەر پێشێلكارییەكی ڕێككەوتنەكان بە توندی دەداتەوە.

محەمەد باقر قاڵیباف، سەرۆكی پەڕلەمانی ئێران ڕایگەیاند: ئێران وەڵامی هەر جۆرە پێشێلكارییەكی ئەمریكا بۆ ڕێككەوتنەكان دەداتەوە و بە هیچ فشارێك خۆی بەدەستەوە نادات. 

قاڵیباف لە میانی پێشوازیی لە سەرۆكی پەرلەمانی ئەندۆنیزیا ئاماژەی بەوە كرد "گفتوگۆكردن لەگەڵ ئەمریكا دەبێت لە پێگەی ئامادەباشی بۆ جەنگەوە بێت".

هەروەها باسی لەوە كرد كە ئەمریكا و ئیسرائیل و ناتۆ پێیان وابوو دەتوانن لە چەند ڕۆژێكدا ئێران ناچاری خۆبەدەستەوەدان بكەن، بەڵام ڕاستییەكان پێچەوانەكەیان سەلماند. وتیشی، ئێران هیچ متمانەیەكی بە ئەمریكا نییە و ئەم هەڵوێستەشی لە میانی دانوستانەكاندا بە جەی دی ڤانس، جێگری سەرۆكی ئەمریكا گەیاندووە. 

سەرۆكی پەرلەمان دووپاتی كردەوە كە كۆتاییهێنان بە جەنگ لە پێشینەی كارەكانیاندایە، بەڵام جەختی كردەوە كە ئەم جەنگە هەرگیز بە خۆبەدەستەوەدانی ئێران كۆتایی نایەت و وڵاتەكەی بە توندی بەرگری لە خاكەكەی دەكات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 21 کاتژمێر پێش ئێستا

    باڵیۆزی ئێران لە نەتەوە یەکگرتووەکان: تەنیا ئێران و عومان ڕێڕەوی هورمز ڕێکدەخەنەوە

  • 21 کاتژمێر پێش ئێستا

    وەزیری دەرەوەی عومان: بەمزووانە ڕێڕەوێکی کاتی لە گەرووی هورمز ده‌كرێته‌وه‌

  • 22 کاتژمێر پێش ئێستا

    دوای ڕێكه‌وتن، هێزه‌كانی هه‌سه‌ده‌ ئه‌ركیان چی ده‌بێت؟

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    قه‌ته‌ر: له‌ هه‌وڵه‌كان بۆ نێوه‌ندگیری تاران و واشنتن به‌رده‌وامین

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئه‌مریكا ناوی سوریای له‌ لیستی وڵاتانی پاڵپشتیكاری تیرۆر ده‌رهێنا

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    کوەیت بەبڕیارێک ڕێگا دەگرێت لە دەنگدانی ئەو کەسانەی ڕەگەزنامەی دووەمیان کوەیتییە

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    پزیشكیان: ئێران نەك هەر نەڕووخا، بەڵكو جیهانیشی سەرسام كرد

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    بۆ شكاندنی چەقبەستوویی دانوستانەكان، فەرماندەی سوپای پاكستان دەگاتە تاران

سەرەتا