پێش 3 هەفتە 271 جار خوێنراوەتەوە

عه‌لی زه‌یدی ده‌چێته‌ ئه‌مریكا و چه‌ندین ڕێكه‌وتن واژوو ده‌كات

عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق و وەفدێکی یاوەری، ئەمڕۆ دووشەممە بەرەو ئەمریکا بەڕێکەوتن و، وتەبێژی حکومەتی عێراقیش دەڵێت، زەیدی بە مەبەستی بەهێزکردنی پەیوەندییە ستراتیژییەکان و واژۆکردنی چەند ڕێککەوتنێکی بواری وزە دەچێتە ئەمریکا. 
حەیدەر عەبوودی، وتەبێژی حکومەتی عێراق، رایگەیاندووە، چاوەڕوان دەکرێت لەم سەردانەدا، عێراق و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا چەندین ڕێککەوتنی گرنگ لە کەرتەکانی نەوت و گازدا واژۆ بکەن. ئەم هەنگاوەش بەشێکە لە بەرنامەیەکی فراوانتری هەردوو وڵات بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی هاریکارییە ئابووری، بازرگانی و وەبەرهێنانەکانی نێوانیان. 
حەیدەر عەبوودی، وتەبێژی حکومەتی عێراق، ڕایگەیاند بەشێک لەو یاداشتنامانەی لێکتێگەیشتن کە لە نێوان عێراق و ئەمریکا واژۆ دەکرێن، تایبەتن بە بوارەکانی نەوت و گاز. ناوبراو ئاماژەی بەوەش دا کە ئامانج لەم ڕێککەوتنانە، کارکردنە لەگەڵ کۆمپانیا پسپۆڕەکانی ئەمریکادا بە مەبەستی بەرزکردنەوەی توانای بەرهەمهێنانی وزە لە عێراقدا. 
عەلی زەیدی لە سەردانەکەیدا بۆ ئەمریکا وەفدێکی حکومی گەورە و بازرگانان یاوەری دەکەن، بەڵام ئەمریکا ئامادە نەبووە ڤیزا بە بەشێک لە وەزیرەکانی کابینەکەی عەلی زەیدی بدات کە بە وتەی بەرپرسانی ئەمریکا نزیکن لە هێزە چەکدارە شیعییەکانەوە، وەک وەزیری پەیوەندییەکانی و وەزیری دارایی و ئابووری و چەندین بەرپرسی دیکە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 12 کاتژمێر پێش ئێستا

    دەوڵەتی یاسا: دەبێت سنوورداركردنی چەك عێراق لە ڕووبەڕووبوونەوەی خوێناوی بپارێزێت

  • 12 کاتژمێر پێش ئێستا

    حكومەتى عێراق سوورە لەسەر سنوورداركردنی چەك و بنبڕكردنی شەڕە خێڵەكییەكان

  • 13 کاتژمێر پێش ئێستا

    "سندوقی نهێنییەكانی سوودانی" بە تۆمەتی گەندەڵی 20 تریلیۆن دینار دەستگیر كرا

  • 17 کاتژمێر پێش ئێستا

    هادی عامری داوا دەكات وەڵامی هێرشەكەی ئەمریكا و سعودیە دوابخرێت

  • 17 کاتژمێر پێش ئێستا

    دەسەڵاتى بەڕێوەبردنی وەزارەتە بێ وەزیرەكانى عێراق بە بریکارەکانیان دەسپێردرێت

  • 18 کاتژمێر پێش ئێستا

    عێراق: دواکەوتنى مووچە پەیوەندی بە ڕێكخستنەوەی خەرجییە گشتییەکانەوە هەیە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    عێراق داوایەکی یاسایی لە کۆمپانیایه‌كی دەرمانیى ئوردنی بردەوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئیدارەى دەوڵەت: دژى بەکارهێنانى خاکی عێراقین بۆ هێرشکردنى سەر وڵاتانی هاوسێ

سەرەتا