2 کاتژمێر پێش ئێستا
83 جار خوێنراوەتەوە
بەرپرسێکی ئێرانی: ئەمریکا هێرشی کردە سەر چەند خاڵێک لە ئەهواز
ئەمریکا چەندین خاڵی لە شاری ئەهواز ناوەندی پاڕێزگای خوزستان لە نزیک گەرووی هورمز لە باشووری ئێران کردە ئامانج.
لەم بارەیەوە جێگری پارێزگاری خوزستان وەلیوەڵا حەیاتی ڕوونکردنەوەی بۆ ئاژانسی فەرمی هەواڵی وڵاتەکەی، (ئیرنا) دا رایگهیاند ئەمریکا چەندین خاڵی لە ئەهواز کردووەتە ئامانج.
لە لایەکی دیکەوە لە شاری بەندەرعەباس ناوەندی پارێزگای هورمزگانیش دەنگی سێ تەقینەوە بیستراوە.
لەبارەی هەرچەشنە زیانێکی گیانی و یان ماددی هێرشەکان هیچ زانیارییەک بەردەست نییە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە