2 کاتژمێر پێش ئێستا
101 جار خوێنراوەتەوە
ئهمریكا چهندین هێرشی ئاسمانی كرده سهر باشووری ئێران
ئەمریکا هێرشی ئاسمانی نوێی کردە سەر ئێران و گەمارۆی دەریایی وڵاتەکەی دەستپێکردەوە، لە بەرانبەریشدا تاران سیستەمی بەرگریی چالاک کرد و بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بنکەیەکی سەربازیی ئەمریکای لە ئوردن کردە ئامانج.
فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا (سێنتکۆم) ڕایگەیاند قۆناغێکی دیکەی هێرشە ئاسمانییەکانیان بۆ سەر ئێران دەستپێکردووە. ئامانج لەم هێرشانە لاوازکردنی تواناکانی ئێرانە لە بەئامانجگرتنی کەشتییە بازرگانییەکان لە گەرووی هورمز. ئەم پێشهاتە لە کاتێکدایە کە هێزەکانی ئەمریکا خۆیان ئامادە دەکەن بۆ دەستپێکردنەوەی گەمارۆی دەریایی بەسەر بەندەر و کەناراوەکانی ئەو وڵاتەدا.
لە ڕاگەیەندراوێکدا لەسەر تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس، فەرماندەیییەکە ئاماژەی پێ کردووە کە لە ئێستادا زیاتر لە ٢٠ کەشتیی جەنگیی هێزی دەریایی ئەمریکا و سەدان فڕۆکەی سەربازی لە سەرتاسەری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا جێگیر کراون. سێنتکۆم جەختی لەوەش کردووەتەوە کە هێزەکانیان لەوپەڕی ئامادەباشیدان و توانای وەشاندنی گورزی کوشندەیان هەیە.
لە کاردانەوەی ئەم هێرشانەدا، دەسەڵاتدارانی ئێران سیستەمی بەرگریی ئاسمانییان لە دەوروبەری وێستگەی ئەتۆمیی بوشەهر لە باشووری وڵاتەکە چالاک کرد. هاوکات سوپای ئێران ڕایگەیاند لە ڕێگەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە، پێگەی فڕۆکە جەنگییەکانی جۆری ئێف-١٨ و چەند دامەزراوەیەکی دیکەی سوپای ئەمریکایان لە بنکەی ئاسمانیی ئەزرەق لە ئوردن کردووەتە ئامانج.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە