2 کاتژمێر پێش ئێستا
96 جار خوێنراوەتەوە
ئێران: ڕێگا به دهستوهردانی ئهمریكا له گهرووی هورمز نادهین
بارەگای خاتەمولئەنبیای ئێرانی ڕایگەیاند ڕێگە بە دەستوەردانی ئەمریکا لە کاروباری گەرووی هورمز نادەن و هەر هێرشێک بۆ سەر ژێرخانی وڵاتەکەیان بە توندی وەڵام دەدەنەوە.
بەرپرسانی بارەگای ناوەندیی خاتەمولئەنبیای سەر بە هێزە چەکدارەکانی ئێران هۆشدارییان دایە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە هەر چەشنە دەستوەردانێک لە کاروباری گەرووی هورمز و جەختیان کردەوە کە پاراستنی ئاسایشی ئەم ڕێڕهوه ستراتیژییە هێڵی سوورە و ڕێگە بە بەزاندنی نادەن.
ئەم هۆشدارییە لە کاتێکدایە کە گرژییەکانی نێوان هەردوولا ڕووی لە زیادبوون کردووە. بارەگاكه ڕایگەیاندووە کە ئەگەر واشنتۆن هەڕەشەکانی بۆ بەئامانجگرتنی ژێرخانی ئێران جێبەجێ بکات، ئەوا هێزەکانی تاران بە توندی و بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ ژێرخانی هێزەکانی ئەمریکا لە ناوچەکەدا دەکەنە ئامانج.
هەروەها ئاماژە بەوە کراوە کە هەر جۆرە کاردانەوەیەکی سەربازی لەلایەن ئێرانەوە، تەنیا لە چوارچێوەی وەڵامێکی هاوشێوەدا نابێت، بەڵکو هێزە چەکدارەکانیان وەڵامێکی زۆر توندتر، بەرفراوانتر و وێرانکەرتر ئاڕاستەی لایەنی بەرانبەر دەکەن.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە