2 کاتژمێر پێش ئێستا
117 جار خوێنراوەتەوە
ئێران: دهتوانین له ههر شوێنێكی ئێرانهوه دهسهڵاتی خۆمان بهسهر هورمزدا بسهپێنین
پهیام
وتەبێژی سوپای ئێران ڕایگەیاند کە وڵاتەکەی توانای کۆنترۆڵکردنی گەرووی هورمزی لە هەر شوێنێکی خاکەکەیەوە هەیە و تا واشنتۆن دان بە سیستەمەکەیاندا نەنێت، گەرووەکە بە داخراوی دەمێنێتەوە.
وتەبێژی سوپای ئێران ئاماژەی بەوە کرد کە توانای وڵاتەکەی بۆ سەپاندنی دەسەڵات بەسەر گەرووی هورمزدا و دەتوانن لە هەر بستێکی خاکی ئێرانەوە چاودێری و کۆنترۆڵی ئەم دەروازە ئاوییە ستراتیژییە بکەن.
ئەو بەرپرسە سەربازییە جەختی لەوەش کردەوە کە ستراتیژیی تاران بۆ کۆنترۆڵکردنی گەرووی هورمز نەگۆڕ و یەکلاکەرەوەیە. بە وتەی ئەو، کۆنترۆڵکردنی ستراتیژیی ئەم دەروازەیە ئێستا بووەتە خواستێکی نیشتمانی لە ناوخۆی ئێراندا و سەرکردایەتیی سیاسی و سەربازیی وڵاتەکە لەسەر ئەم بنەمایە کار دەکەن.
هاوکات وتەبێژەکە ڕایگەیاند کە گەرووی هورمز بە داخراوی دەمێنێتەوە تا ئەو کاتەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دان بە سیستەمی فەرمانڕوایی ئێستای ئێراندا دەنێت، کە بە وتەی ئەو لەسەر بنەمای سەروەریی یاسا دامەزراوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە