2 کاتژمێر پێش ئێستا 88 جار خوێنراوەتەوە

ئێران چەند بنکەیەکی سەربازیی ئەمریکایان لە بەحرێن، ئوردن و کوێت کردە ئامانج

سوپای ئێران و پاسداران چەند بنکەیەکی سەربازیی ئەمریکایان لە بەحرێن، ئوردن و کوێت کردە ئامانج، هاوکات عەممان ڕایگەیاند کە هەشت مووشەکی ئێرانیی بەسەر خاکی وڵاتەکەیدا خستووەتە خوارەوە.
سوپای ئێران ڕایگەیاند کە ئامێر و دامەزراوەکانی سوپای ئەمریکای لە بنکەی ئاسمانیی "شێخ عیسا" لە بەحرێن کردووەتە ئامانج و جەختی کردەوە کە هەڕەشە و هێرشەکانی لایەنی بەرامبەر، تەنیا ئیرادە و توانای بەرگریی هێزەکانیان بۆ ڕووبەڕووبوونەوە بەهێزتر دەکات. هاوکات، سوپای پاسدارانی ئێران ڕایگەیاند کە بە مووشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بنکەی ئاسمانیی "عەلی ئەلسالم"یان لە کوێت پێکاوە، وەک وەڵامێک بۆ هێرشەکانی شەوی ڕابردووی ئەمریکا بۆ سەر بەشێک لە کەناراوەکانی باشووری ئێران.
لە لایەکی دیکەوە، سوپای ئێران ئاشکرای کرد کە بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرشی کردووەتە سەر تجهیزاتی هێزەکانی ئەمریکا لە بنکەی "ئەزرەق" لە ئوردن. بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی سوپا، ئەم هێرشە لە تۆڵەی بۆردومانکردنی سەربازگەیەکی شاری "بەمپۆر"دا بووە کە بووە هۆی کوژرانی حەوت سەربازی ئێرانی.
لە بەرامبەردا، هێزە چەکدارەکانی ئوردن ڕایانگەیاند کە لەلایەن سیستەمی بەرگریی ئاسمانیی وڵاتەکەیانەوە، هەشت مووشەکی ئێرانی کە ئاڕاستەی خاکی شانشینی ئوردن کرابوون، لە ئاسماندا ڕووبەڕوویان بوونەتەوە و خراونەتە خوارەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    دوێنێ چوارشه‌ممه‌ ته‌نها حه‌وت كه‌شتی به‌ گه‌رووی هورمزدا تێپه‌ڕیون

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئوردن: هه‌شت مووشه‌كی ئێرانیمان خسته‌ خواره‌وه‌

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران چەند بنکەیەکی سەربازیی ئەمریکایان لە بەحرێن، ئوردن و کوێت کردە ئامانج

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران: ده‌توانین له‌ هه‌ر شوێنێكی ئێرانه‌وه‌ ده‌سه‌ڵاتی خۆمان به‌سه‌ر هورمزدا بسه‌پێنین

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران: ڕێگا به‌ ده‌ستوه‌ردانی ئه‌مریكا له‌ گه‌رووی هورمز ناده‌ین

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئه‌مریكا چه‌ندین هێرشی ئاسمانی كرده‌ سه‌ر باشووری ئێران

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    بەرپرسێکی ئێرانی: ئەمریکا هێرشی کردە سەر چەند خاڵێک لە ئەهواز

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئێران ده‌یه‌وێت به‌ یاسه‌یه‌ك له‌ په‌رله‌مانه‌كه‌یه‌وه‌ ڕسومات له‌ گه‌رووی هورمز بسه‌پێنێت

سەرەتا