پێش 3 هەفتە 227 جار خوێنراوەتەوە

ئوردن: هه‌شت مووشه‌كی ئێرانیمان خسته‌ خواره‌وه‌

سوپای ئێران و پاسداران چەند بنکەیەکی سەربازیی ئەمریکایان لە بەحرێن، ئوردن و کوێت کردە ئامانج، هاوکات عەممان ڕایگەیاند کە هەشت مووشەکی ئێرانیی بەسەر خاکی وڵاتەکەیدا خستووەتە خوارەوە.
سوپای ئێران ڕایگەیاند کە ئامێر و دامەزراوەکانی سوپای ئەمریکای لە بنکەی ئاسمانیی "شێخ عیسا" لە بەحرێن کردووەتە ئامانج و جەختی کردەوە کە هەڕەشە و هێرشەکانی لایەنی بەرامبەر، تەنیا ئیرادە و توانای بەرگریی هێزەکانیان بۆ ڕووبەڕووبوونەوە بەهێزتر دەکات. هاوکات، سوپای پاسدارانی ئێران ڕایگەیاند کە بە مووشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بنکەی ئاسمانیی "عەلی ئەلسالم"یان لە کوێت پێکاوە، وەک وەڵامێک بۆ هێرشەکانی شەوی ڕابردووی ئەمریکا بۆ سەر بەشێک لە کەناراوەکانی باشووری ئێران.
لە لایەکی دیکەوە، سوپای ئێران ئاشکرای کرد کە بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرشی کردووەتە سەر تجهیزاتی هێزەکانی ئەمریکا لە بنکەی "ئەزرەق" لە ئوردن. بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی سوپا، ئەم هێرشە لە تۆڵەی بۆردومانکردنی سەربازگەیەکی شاری "بەمپۆر"دا بووە کە بووە هۆی کوژرانی حەوت سەربازی ئێرانی.
لە بەرامبەردا، هێزە چەکدارەکانی ئوردن ڕایانگەیاند کە لەلایەن سیستەمی بەرگریی ئاسمانیی وڵاتەکەیانەوە، هەشت مووشەکی ئێرانی کە ئاڕاستەی خاکی شانشینی ئوردن کرابوون، لە ئاسماندا ڕووبەڕوویان بوونەتەوە و خراونەتە خوارەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 7 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەبوزەبی: تائێستا 15 كەشتیمان كراونەتە ئامانج و قوربانیشیان لێكەوتووەتەوە

  • 7 کاتژمێر پێش ئێستا

    بەئامانجی ڕووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگارییەكان، سعوودیە و توركیا و پاكستان ڕێككەوتننامەیەکیان واژوو كرد

  • 9 کاتژمێر پێش ئێستا

    بەهۆى شکستهێنان لە هێرشەکانى سەر ئێران، سەرۆكی مۆساد دوو بەرپرسی لە كار لادا

  • 15 کاتژمێر پێش ئێستا

    هاتووچۆی تانكەرە نەوتەكان لە گەرووی هورمز کەمیکرد و لە بابولمەندەب زیادیكرد

  • 15 کاتژمێر پێش ئێستا

    دوای دەستگیركردنی دەیان فەڵەستینی، سوپای ئیسرائیل لە كەمپی قەلەندیا كشایەوە

  • 17 کاتژمێر پێش ئێستا

    حوسییەكان هێرشیان كردە سەر یەمەن و سعوودیە و دەیان كەس كوژران

  • 17 کاتژمێر پێش ئێستا

    سعوودیە و توركیا و پاكستان ڕێككەوتنامەیەكی سەربازیی واژۆ دەكەن

  • 17 کاتژمێر پێش ئێستا

    سعوودیە هۆشداری لە هێرشی گرووپە چەكدارەكانی عێراقیش دەدات

سەرەتا