پێش 3 هەفتە 247 جار خوێنراوەتەوە

دوێنێ چوارشه‌ممه‌ ته‌نها حه‌وت كه‌شتی به‌ گه‌رووی هورمزدا تێپه‌ڕیون

په‌یام
داتاکانی کەشتیوانی نیشان دەدەن دوابەدوای سەپاندنەوەی گەمارۆی دەریایی ئەمریکا بەسەر بەندەرەکانی ئێراندا، ژمارەی ئەو کەشتیانەی ڕۆژی چوارشەممە بە گەرووی هورمزدا تێپەڕیون بە شێوەیەکی بەرچاو کەم بووەتەوە.
بەگوێرەی ئامارەکانی سەکۆی "کێپلەر" بۆ شیکاریی داتاکانی کەشتیوانی، ڕۆژی چوارشەممە تەنیا حەوت کەشتی بە گەرووەکەدا تێپەڕیون، کە زۆربەیان ڕێڕەوی ئاویی ئێرانیان بەکارهێناوە، ئەمەش لە کاتێکدایە کە ڕۆژی پێشووتر ١٣ کەشتی پێیدا تێپەڕیبوون. ئەم دابەزینە دوابەدوای چڕبوونەوەی هێرشە یەک لەدوای یەکەکانی نێوان هەردوو وڵات لە ناوچەی کەنداو دێت، کە بەهۆیەوە گرژییەکان لە دوای ڕاگەیاندنی داخستنی گەرووەکە لەلایەن ئێرانەوە لە کۆتایی هەفتەی ڕابردوودا، توندتر بوونەتەوە.
ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان بوونەتە ڕێگر لەبەردەم جووڵەی ئاساییی گواستنەوەی دەریایی لەم ڕێڕه‌وه‌ گرنگەدا، کە پێش دەستپێکردنی گرژییەکان، نزیکەی ٢٠٪ی بارە نەوت و گازەکانی جیهانی پێدا دەگوازرایەوە. ئامارەکان نیشان دەدەن کە ڕۆژی چوارشەممە تەنیا چوار کەشتیی بەتاڵ چوونەتە ناو کەنداوەوە کە پێکهاتوون لە سێ نه‌وتهەڵگری بچووک و کەشتییەکی گواستنەوەی دانەوێڵە، لە بەرامبەردا سێ کەشتیی بارکراو بە گازی شل، خەڵووز و سووتەمەنی لە گەرووەکە دەرچوون.
هەر بەپێی داتاکانی کێپلەر، ڕۆژی سێشەممە نەوتهەڵگرێکی جۆری "سوێزمەکس" کە یەک ملیۆن بەرمیل نەوتی خاوی سعوودیی بارکردبوو، بە ئامێری ناسینەوەی کوژاوەوە لە گەرووی هورمز دەرچووە. هاوکات، لە ماوەی چالاکییەکانی ڕۆژی چوارشەممەدا، هیچ یەک لە نەوتهەڵگرە زەبەلاحەکان یان کەشتییەکانی گواستنەوەی گازی سروشتیی شلکراو (LNG) بەم گەرووە ستراتیژییەدا تێنەپەڕیون.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 7 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەبوزەبی: تائێستا 15 كەشتیمان كراونەتە ئامانج و قوربانیشیان لێكەوتووەتەوە

  • 7 کاتژمێر پێش ئێستا

    بەئامانجی ڕووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگارییەكان، سعوودیە و توركیا و پاكستان ڕێككەوتننامەیەکیان واژوو كرد

  • 9 کاتژمێر پێش ئێستا

    بەهۆى شکستهێنان لە هێرشەکانى سەر ئێران، سەرۆكی مۆساد دوو بەرپرسی لە كار لادا

  • 15 کاتژمێر پێش ئێستا

    هاتووچۆی تانكەرە نەوتەكان لە گەرووی هورمز کەمیکرد و لە بابولمەندەب زیادیكرد

  • 15 کاتژمێر پێش ئێستا

    دوای دەستگیركردنی دەیان فەڵەستینی، سوپای ئیسرائیل لە كەمپی قەلەندیا كشایەوە

  • 17 کاتژمێر پێش ئێستا

    حوسییەكان هێرشیان كردە سەر یەمەن و سعوودیە و دەیان كەس كوژران

  • 17 کاتژمێر پێش ئێستا

    سعوودیە و توركیا و پاكستان ڕێككەوتنامەیەكی سەربازیی واژۆ دەكەن

  • 17 کاتژمێر پێش ئێستا

    سعوودیە هۆشداری لە هێرشی گرووپە چەكدارەكانی عێراقیش دەدات

سەرەتا