پێش 3 هەفتە 342 جار خوێنراوەتەوە

فانس: ئیسرائیل ڕێگریی لە ڕێككەوتنی دیپلۆماسی لە نێوان ئەمریکا و ئێران دەکات

پەیام
 
جەی دی فانس، جێگری سەرۆكی ئەمریكا، لایەنە حكومییەكانی ئیسرائیلی تۆمەتبار كرد بە شێواندنی سیاسەتی واشنتۆن بەرامبەر تاران و ڕێگریكردن لە ڕێككەوتنی دیپلۆماسی، ئەوەش بە ئامانجی ڕاكێشانی ئەمریكا بۆ ناو جەنگێكی بەردەوام لەگەڵ ئێران لە جیاتی دۆزینەوەی چارەسەری سیاسی.

لە چاوپێكەوتنێكی سێ كاتژمێریدا لە پۆدكاستی "جۆو ڕۆگن ئێكسپیریانس"، فانس ئاماژەی بە ڕاپۆرتێكی گۆڤاری "تایم" كرد كە كەمپەینێكی كاریگەریی نهێنی و پارەداركراوی لەلایەن لایەنە ئیسرائیلییەكانەوە ئاشكرا كردووە.

ئەم كەمپەینە تێیدا پارەی داوە بە كەسێكی پێشوو لە تیمی هەڵمەتی دوناڵد ترەمپ بۆ ئەوەی بڕە پارە بەسەر كەسانی كاریگەری ئەمریكی دابەش بكات، بە ئامانجی هێرشكردنە سەر ڕێككەوتنی ئێران و ئەمریكا.

جێگری سەرۆكی ئەمریكا دوپاتی كردەوە كە "بەبێ هیچ گومانێك" دەزانێت كەسایەتییەكانی ناو حكومەتی ئیسرائیل هەوڵی دەستكاریكردنی ڕای گشتی و كاریگەری دروستكردن لەسەر بڕیارەكانی ناو واشنتۆنیان داوە؛ ئەمەش بۆ پەكخستنی دانوستانەكان و پاڵنانی ئەمریكا بەرەو درێژكردنەوەی ڕووبەڕووبوونەوە سەربازییەكان.

هاوكات جەی دی فانس لەم دیدارەدا چەند پرسێكی تری وروژاند، لەوانە بڕیاری جەنگ دژی ئێران و گومانەكانی پەیوەندی بازرگانی "جێفری ئێپستاین" بە دەزگای هەواڵگری ئیسرائیلەوە، بەبێ ئەوەی بەڵگەی ئاشكرا بۆ پشتڕاستكردنەوەی ئەو گومانانە بخاتە ڕوو.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەمریکا هەوڵى دابڕینى ئێران لە سیستەمی دارایی نێودەوڵەتی دەدات

  • 16 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئۆكرانیا و ڕووسیا هێرشەكانیان بۆ سەر ژێرخانی یەكتر چڕ كردەوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    لە ئەنجامی تەقەكردن لە قوتابخانەیەك لە تایلەند زیاترلە 20 كەس بوونە قوربانى

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئۆکرانیا بە یەک هێرش ٦٠٥ درۆنی ئاڕاستەى ڕووسیا کرد

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    تڕەمپ: سەرقاڵى دروستکردنی گەورەترین تۆڕى کارگەى بەرهەمهێنانى چەک و تەقەمەنین

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ئۆكرانیا: ڕووسیا به‌ سه‌دان مووشه‌ك و درۆن هێرشی كرد و 17 كه‌س كوژران

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    لە فەڕەنسا بەهۆی بەرزی پلەکانی گەرماوە سێ ڕیاکتۆری ئەتۆمی له‌كار وه‌ستا

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    ئیتالیا.. ئیسرائیل و لوبنان گه‌ڕێكی دیكه‌ی دانووستان به‌ڕێوه‌ده‌بن

سەرەتا