2 کاتژمێر پێش ئێستا
55 جار خوێنراوەتەوە
فوئاد حسێن: عێراق زیانى زۆرى بەرکەوتووە و فشاریشى لەسەر هەیە بخرێتە شەڕەکەوە
پەیام
فوئاد حسێن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق رایگه‌یاند، فشار لەسەر عێراق هەیە تاوەکو پەلکێشى شەڕى ئێران و ئەمریکا بکرێت.
له چاوپێكه‌وتنێكی ته‌له‌فزیۆنیدا فوئاد حسێن ئاماژەى بەوەشکرد، لە شەڕى ئێران و ئەمریکادا عێراق زیانى زۆرى ماددی و مرۆیی بەرکەوتووە و ئێستاش فشارى لەسەر هەیە بۆ ئەوەى بیخەنە ناو شەڕەکەوە.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق ڕاشیگەیاند، وڵاتەکەى سه‌ركۆنه‌ی هه‌ر هێرشێك ده‌كات كه ده‌وڵه‌تانی كه‌نداو و ناوچەکە بكاته ئامانج، ئاماده‌یى وڵاتەکەشى دەربڕى بۆ هاوكاری ئه‌منی و ئاڵوگۆڕی زانیاری له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تانی كه‌نداو.
لەبارەى راده‌ستكردنی چه‌كی گروپه چه‌كداره‌كان، فوئاد حسێن وتى "له‌ئێستادا سێ گروپی چه‌كدار ده‌ستیانكردووه به‌راده‌ستكردنی چه‌كه‌كانیان".
چه‌ند ڕۆژێكه ئه‌مریكا هێرشەکانى بۆ سه‌ر چه‌ند ناوچه‌یه‌ك له ئێران دەستپێکردووەتەوە، له به‌رامبه‌ردا تاران بۆردومانى وڵاتانى کەنداو و چەندین ناوچه‌ی هه‌رێمی كوردستانى کردووە و بە وتەى خۆى بەرژەوەندییەکانى ئەمریکاى کردووەتە ئامانج.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە