2 کاتژمێر پێش ئێستا
86 جار خوێنراوەتەوە
ئەمریکا پاڵپشتى خۆى بۆ سەرۆكوەزیرانی عێراق و تیمەكەی دووپاتکردەوە
پەیام
تۆم باراك، نێردەی سەرۆكی ئەمریكا، لە لوتكەی بازرگانیی ئەمریكی-عێراقی لە واشنتۆن، پاڵپشتی تەواوی ئیدارەی ئەمریكای بۆ عەلی فالح زەیدی، سەرۆكوەزیرانی عێراق و تیمەكەی دەربڕی.
تۆم باراك ئاماژەی بەوە كرد "كەرتی بازرگانی بەهێزترین ئامرازە بۆ بەدیهێنانی سەقامگیری و گەشەپێدان و سەرۆكوەزیران توانای گۆڕینی قۆناغی ڕابردووی هەیە بەرەو هاوپەیمانییەكی نوێی ئابووری".
باراك جەختیشی لە گرنگیی گۆڕینی ستراتیژی ناوچەكە لە مۆدێلی سەربازییەوە بۆ بنیاتنانی ڕێڕەوی بازرگانی جێگرەوە كردەوە. هەروەها بە ئامانجی كەمكردنەوەی گرنگی گەرووی هورمزیش، باسی لە "ڕێڕەوی ناوەڕاست" كرد بۆ گواستنەوەی غاز بۆ ئەوروپا كە بە توركیا و ئازەربایجاندا تێدەپەڕێت.
لە كۆتاییدا، نێردەی ئەمریكا ڕوونی كردەوە "ئاستەنگی سەرەكی حكومەت بریتییە لە یەكخستنی پێكهاتە جیاوازەكان لە چوارچێوەی دەوڵەتێكی شەفاف و سەروەری یاسادا"، ئاماژەی بەوەش دا "ناوچەكە پێویستی بە سەركردایەتییەكی كارامە بۆ بەڕێوەبردنی گۆڕانكارییەكان هەیە"، وتیشی: ئەمریكا ئامادەیە بۆ گەیشتن بە خۆشگوزەرانی و ئاسایش لە هەموو ئاستەكاندا هاوكاری عێراق بكات.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە