3 کاتژمێر پێش ئێستا 127 جار خوێنراوەتەوە

شارەوانیی نیویۆرك تاوتوێی گرتنى نەتەنیاهوو بەپێی بڕیاری دادگای نێودەوڵەتی دەكات

پەیام  

سەرۆكایەتیی شارەوانیی نیویۆرك ڕایگەیاند: ئیدارەكەی تاوتوێی دەسەڵاتی بۆ دەستگیركردنی سەرۆكوەزیرانی قەوارەی زایۆنی  لە ئەگەری سەردانیدا بۆ شارەكە دەكات. 

زوهران مەمدانی، سەرۆكی شارەوانیی نیویۆرك لەگەڵ ڕاوێژكاری یاسایی شارەوانی لە گفتوگۆدایە سەبارەت بە جێبەجێكردنی فەرمانی دەستگیركردنی دادگای تاوانە نێودەوڵەتییەكان كە دژی نەتەنیاهوو بە تۆمەتی ئەنجامدانی تاوانی جەنگ و تاوان دژی مرۆڤایەتی لە كەرتی غەززە دەرچووە، ئەم هەنگاوەش پێش سەردانە چاوەڕوانكراوەكەی ناتانیاهۆ دێت لە مانگی ئەیلوول بۆ بۆ بەشداریی لە كۆبوونەوەكانی كۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان. 

مەمدانی جەختیشی كردەوە "هەر چی یاسا ڕێگەی پێ بدات ئەنجامی دەدەین، بەڵام یاسای تایبەت بۆ ئەو مەبەستە دانانێین".

سەرۆكی شارەوانی نیویۆرك پێشتر ناتانیاهۆی بە "تاوانباری جەنگ" ناوبردبوو و ڕایگەیاندبوو: شوێنی نەتەنیاهوو دادگای لاهای، بارەگای دادگای تاوانی نێودەوڵەتییە و ئەوی بە تاوانباری جەنگ ناو بردبوو.

ئەمەو دادگای تاوانی نێودەوڵەتی لە تشرینی دووەمی 2024دا فەرمانی دەستگیركردنی بۆ سەۆكوەزیرانی قەوارە زایۆنی دەركرد و تۆمەتەكانی بریتی بوون لە بەكارهێنانی برسی كردن وەك چەكی جەنگ و كوشتنی فەلەستینییەكان لە غەززە. 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    شارەوانیی نیویۆرك تاوتوێی گرتنى نەتەنیاهوو بەپێی بڕیاری دادگای نێودەوڵەتی دەكات

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    هۆڵەندا بەهۆی وشكەساڵییەوە باری نائاسایی و كەمیی ئاوی ڕاگەیاند

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەمریکا.. ئەو کەسەى موسوڵمانێکى بریندارکرد بە هەوڵى کوشتنى تۆمەتبارکرا

  • 8 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئاماری گیانلەدەستدانەكانی بوومەلەرزەكەی ڤەنزوێلا پێنج هەزار كەسی تێپەڕاند

  • 13 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەندی بێرنهام دووشەممە لە پۆستی سەرۆكوەزیرانی بەریتانیا دەستبەکاردەبێت

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    فانس: ئیسرائیل ڕێگریی لە ڕێككەوتنی دیپلۆماسی لە نێوان ئەمریکا و ئێران دەکات

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    تڕه‌مپ: ئێران ڕازی نه‌بێت وێستگه‌كانی كاره‌با و پرد و ژێرخانه‌كانیان بۆردومان ده‌كه‌ین

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    تڕەمپ: ژێرخانه‌ ئه‌تۆمییه‌كانی ئێران خاپوور ده‌كه‌ین

سەرەتا