1 کاتژمێر پێش ئێستا
228 جار خوێنراوەتەوە
ئهمریكا هێرشهكانی دهست پێ كردهوه و بۆردومانی چهند پێگهیهكی ئێرانی كرد
پهیام
فەرماندەییی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا (سێنتکۆم) دەستپێکردنهوهی هێرشی بەرفراوانی بۆ سەر چەندین ئامانجی سەربازیی سوپای پاسداران لە ناوخۆی ئێران ڕاگەیاند، وەک وەڵامێک بۆ هەوڵەکانی تاران بۆ بۆردومانكردنی بهرژهوهندییهكانی ئهمریكا.
بەپێی ڕاگەیەندراوێکی فەرمیی سێنتکۆم، هێرشەکان دوای چەند کاتژمێرێک لە هەڕەشەکانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا هاتن و تێیاندا بنکەی فەرماندەیی، دامەزراوەکانی مووشەکی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سوپای پاسداران کراونەتە ئامانج. بهپێی سێنتكۆم ئامانجی سەرەکی لەم هێرشانه دابەزاندنی توانا هێرشبهرییهكانی ئێران و هاوپەیمانەکانیهتی بۆ سەر هێزەکانی ئەمریکا و، ڕێڕهویی گهرووی هورمز و وڵاتانی کەنداو.
سێنتکۆم ئاماژەی بەوە کردووە کە شەپۆلێکی چڕی هێرشەکانیان بە سەرکەوتوویی تەواو کردووە و لە ئێستاشدا زیاتر لە ٥٠ هەزار سەربازی ئەمریکی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە بەرزترین ئاستی ئامادەباشیدان. ئەم ئۆپەرسیۆنە سەربازییە دوای ئەوە دێت کە بەهۆی ڕەخساندنی دەرفەت بۆ دانوستاندن، بەکاتی بوردومانە بەردەوامەکانی سێزده شەوی ڕابردوو ڕاگیرابوون.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە