2 کاتژمێر پێش ئێستا
55 جار خوێنراوەتەوە
مێلۆنی: كۆچی نایاسایی هەڕەشەیە بۆ سەر ئاسایشی سنوورەكانی ئەورووپا
پەیام
سەرۆكوەزیرانی ئیتاڵیا هەڕەشەی گرتنەبەری ڕێكاری توند و هەڵپەساردنی شنگن بەرانبەر كۆچبەرانی ئیسپانیا دەكات.
لە كاردانەوەی شەپۆلی كۆچبەران بۆ ئیسپانیا، جورجیا مێلۆنی، سەرۆكوەزیرانی ئیتاڵیا، لە پێگەی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی ئێكس دیمەنەكانی چوونە ناوەوەی بەكۆمەڵی كۆچبەران بۆ شاری سێوتای ئیسپانیا بە "شۆككەر" وەسف كرد و ڕایگەیاند: كۆچی نایاسایی هەڕەشەیەكی ڕاستەقینەیە بۆ سەر ئاسایشی سنوورەكانی ئەورووپا.
میلۆنی جەختی كردەوە "وڵاتەكەی دەستەوەستان نابێت و ئامادەیە ڕێكاری نائاسایی بگرێتە بەر، لەوانە ئەگەری هەڵپەساردنی ڕێككەوتنی "شنگن" لەگەڵ ئیسپانیا بۆ پاراستنی سنوورەكانیان و ئاسایشی هاووڵاتیانیان".
ئەم كاردانەوە توندەی ئیتاڵیا دوای ئەوە دێت كە لە ڕۆژانی ڕابردوودا زیاتر لە 1500 كۆچبەر لە مەغریبەوە بە مەلەكردن یان بە پێ بەرەو شاری سێوتای ئیسپانیا بە ڕێكەوتن.
بەپێی ڕاپۆرتەكان، بەهۆی ئەم شەپۆلە كۆچەوە لانی كەم 18 كەس لە دەریادا گیانیان لەدەست داوە.
سەرۆكوەزیرانی ئیتالیا دووپاتی كردەوە كە هێڵی گشتی حكومەتەكەی بریتییە لە پاراستنی سنوورەكان، بەرەنگاربوونەوەی قاچاخچییەكانی مرۆڤ و گەڕاندنەوەی كاریگەرانەی كۆچبەران.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە